Home

All Departments in DTI




پەیمانگای تەكنیكی دوکان

      ناوەندێکى زانستى و ئەکادیمیە لە قەزاى دوکان، سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانیە، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەفەرمانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەساڵى (٢٠٠٤) دروستکرا، کە سەربە دەستەى خوێندنى تەکنیکى سلێمانى بووە، لەسەرەتادا بریاردرا بەشى (سینەما) بکرێتەوە بەڵام لەبەر نەبوونى کادرى پێویست ئەو بەشە داخرا و بەشى (گەشت و گوزار) لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى گوازرایەوە بۆ پەیمانگاکەمان، دواتر لەساڵى (٢٠٠٦) بەشى (کارگێرى بانکەکان) کرایەوە لەساڵى (٢٠٠٧) بەشى (کارگێری کار) کرایەوە، دواى ئەوە ساڵى (٢٠٠٩) بەشى ( ژمێریارى) کرایەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٠٩-٢٠١٠)، بۆ زیاتر گرنگى دان بە پرۆسەى خوێندن هەر لەهەمان ساڵدا بە فەرمانى دەستەى خوێندنى تەکنیکى سلێمانى لەهەر سێ بەشى  (کارگێری بانک، کارگێرى کار، ژمێریارى) خوێندنى ئێواران کرایەوە، هەروەها لەساڵى (٢٠١١) بەشى (ئەلکترۆنیک) کرایەوە، دوابەدواى کردنەوەى ئەم بەشانە بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنى رەوتى خوێندن لەکوردستان و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان بە فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ساڵى (٢٠١١) بریاردرا بەکردنەوەى خوێندن واتە پەیرەوکردنى سیستمى (پاراڵێل) لە قۆناغەکانى خوێندنى (دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر).




ئامانجی پەیمانگا

     ئامانجى پەیمانگا پێگەیاندنى کادرى مامناوەندە، وە پێدانى بروانامەى دبلۆمى تەکنیکى لە بوارەکانى (کارگێری، بانک، ژمێریارى و ئەلکترۆنیک) تا بتوانێت خزمەتێکى زیاتر بە ووڵات بکرێت و برەوى زیاتر بدرێت بە دام ودەزگاکانى هەرێم و کەرتى تایبەت بۆ راپەراندنى ئیش و کارەکان.

 

بەشە زانستیەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بریتین لە


خوێندنى بەیانیان

١- بەشى کارگێرى بانکەکان.

٢- بەشى کارگێرى کار.

٣- بەشى ژمێریارى.

٤- بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن.

٥- بەشی سیستمەکانى کارپێکردن و کۆنترۆڵکردنى نەوت.



خوێندنى ئێوارن 

١- بەشى کارگێرى بانکەکان.
٢- بەشى کارگێرى کار.















News,Events,Announcements ::هەواڵ و چالاکى و ئاگاداریەکان

  • سیمینارێک سەبارەت بە تەندروستى و سەلامەتى بەڕێوەچوو لەدرێژەى کاروچالاکییەکانى هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى پەیمانگا و بەهاوکارى بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردن، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٨/١/١٦) سیمینارێک بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى بەشى  پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردنى پەیمانگاى ...
    Posted Jan 16, 2018, 1:02 PM by media dti
  • سوپاس و پێزانینى سکرتێری کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان ئەمڕۆ ١٤ی کانوونى دووەمى ٢٠١٨ سوپاس و پێزانینی بەڕێز (سەرتیپ عەلی) سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کە لەلایەن بەڕێز( توانا سەعید)ەوە بەخشرایە بەرێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان ...
    Posted Jan 14, 2018, 1:32 PM by media dti
  • ئەنجامى تانەى خوێندنى ئێواران ڕاگەیەندرا ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە فۆرمى (تانەى ئێواران) یان پڕکردۆتەوە بۆ خوێندن لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، سەرجەم ئەو خوێندکارانە تانەکانیان پەسەندکراون و وەرگیراون بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨).ناوى خوێندکارانى ...
    Posted Jan 14, 2018, 1:43 PM by media dti
  • ئاگادارییەک سەبارەت بەو خوێندکارانەى تازە ناویان هاتۆتەوە لەخوێندنى ئێواران ئاگادارى  ئەو خوێندکارانە دەکەین کە لە پەیمانگاکەمان بۆ خوێندنی ئێواران (وەجبەى دووەم) تازە ناویان هاتۆتەوە لەسبەینێوە دووشەممە(٢٠١٨/١/١٥ )تۆمارکردنیان بۆ دەکرێت تا رۆژی چوارشەممە وە لەوماوەیەدا رۆژانە تا ...
    Posted Jan 14, 2018, 12:15 PM by media dti
  • دەوامى فەرمى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى ئێواران دەستپێدەکات دوابەدواى راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران بۆ خوێندنى ئێواران لەزانکۆ و پەیمانگاکان، راگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ئاگادارى خوێندکارانى قۆناغی یەکەمى خوێندنى ئێواران دەکاتەوە رۆژى یەکشەممە (٢٠١٨/١/٢١) وەک یەکەم ڕۆژى ...
    Posted Jan 14, 2018, 11:20 AM by media dti
  • ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى دەرچووانى ساڵى خوێندنى(٢٠١٦-٢٠١٧)ى پەیمانگاکەمان ئاگادارى خوێندکارانى پەیمانگاکەمان بۆ  دەرچووانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) دەکەین، ئەو خوێندکارانەى ئارەزووى بەشداریکردن دەکەن لە ئاهەنگى دەرچوون لەرۆژى یەکشەممە (٢٠١٨/١/١٤)ەوە دەتوانن سەردانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ...
    Posted Jan 10, 2018, 12:26 PM by media dti
  • وەرزش: یارییەکى دۆستانە لەنێوان فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و زانکۆى ڕاپەرین بەڕێوەچوو لە درێژەى کاروچالاکییەکانى یەکەى وەرزشى پەیمانگا، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٨/١/١٠)بەمەبەستى یارییەکى دۆستانە فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بوونە میوانى زانکۆى ڕاپەڕین.یاریەکە لە یاریگاى تایبەت بە زانکۆى ڕاپەرین ...
    Posted Jan 10, 2018, 11:19 AM by media dti
  • سیمینارێک لەسەر خۆپیشاندانەکانى ئێران بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەروارى (٢٠١٨/١/٩) لەهۆڵەکانى خوێندنى ڕاگرایەتى پەیمانگا، یەکەى دڵنیایی جۆرى و بەهاوکارى هۆبەى ڕاگەیاندنى پەیمانگا سیمینارێک بۆ بەڕێز(م.ژیلوان عبداللە احمد) بەناونیشانى (خوێندنەوەیەکى مێژوویی و ...
    Posted Jan 9, 2018, 8:34 AM by media dti
  • سیمینارێک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى ئێران سازدەکرێت یەکەى دڵنیایی جۆرى و بەهاوکارى هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگا،  سمینارێک بۆ بەڕێز (م. ژیلوان عبداللە احمد) بەناونیشانى (خوێندنەوەیەکى مێژوویی و سیاسی بۆ خۆپیشاندانەکانى ئێران) سازدەکات.رۆژى سێ شەممە بەروارى (٢٠١٨/١ ...
    Posted Jan 8, 2018, 1:29 AM by media dti
  • پەیامی ڕاگری پەیمانگا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی ٢٠١٨ بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی تازەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگاکەمان دەکەین، هیوادارین ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان و گەرانەوەی خێر و ...
    Posted Dec 30, 2017, 11:16 AM by media dti
Showing posts 1 - 10 of 101. View more »
































Events at Dukan Technical Institute