بەشى ژمێریارى : کورتەیەک لەسەر بەش: یەکێکە لەبەشەکانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، لەقەزاى دوکان سەر بە پارێزگاى سلێمانییە. کورتەیەکى مێژوویی بەشى ژمێریارى: بەشی ژمێریاری لە ساڵی (٢٠٠٩) دا بەپێی فەةيةكى ميَذوويي لةسةر بةش:رمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (٢٨٨) لە بەرواری (٢٠٠٩/٧/٥) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٩-٢٠١٠) کرایەوە. هەر لەهەمان ساڵدا و بۆ زیاتر گرنگی دان بە پرۆسەی خوێندن لەبەشی ژمێریاری و بەشەکانی(كارگێڕی كار – كارگێڕی بانك) بە فەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (٩٣٣٧)لە بەرواری (٢٠٠٩/١٢/٣) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٠٩-٢٠١٠)، خوێندنی ئێوارانیش كرایەوە. ئامانجى كردنەوەى بەش: - پێگەیاندنی كادری مامناوەند و تەکنیکار لەبواری ژمێریاری دا.
- ڕەخساندنی هەلی خوێندن و فێربوونی زانستی ژمێریاری و دارایی بۆ گەنجانی دەڤەرەکە و کوردستان تا بتوانرێت خزمەتی زیاتر بە وڵات بكرێت و برەوی زیاتر بدرێت بە دام ودەزگاكانی هەرێم وڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكان. گرنگى بەش لەبازاردا: گرنگى بەش لە کۆمەڵگەدا: ژمێریاری زمانی بازرگانییە و لە جیهانی گەشەکردووی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە گەیاندنی زانیارییە داراییەکان بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو بە پشت بەستن بەم زانستە بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا دەتوانن بڕیاری ڕاست و دروست لەبارەی بابەتە ئابوورییەکانەوە بدەن. خوێندكار كە تخرج دەكات دەتوانێت چ كارێك بگرێتە ئەستۆ؟ ئەرکی خوێندکار دوای تەواوکردنی ئەم بەشە بریتییە لە ئامادەکردن، پۆلێن کردن و پێشکەشکردنی لیست و زانیارییە داراییەکانی ئەو دەزگا ئابوورییانەی سەر بە کەرتی تایبەت یا گشتیین و خوێندکار کاری تێدا دەکات بە بەڕێوەبەرانی ئەو دەزگایانە تا بتوانن بڕیاری ئابووری ساقلەم بدەن. شێوازەکانى خوێندن: خوێندن لەم بەشەدا دوو ساڵە و بەشێوەی تیۆری وپراکتیکی، و بەپێی ئەو پرۆگرامەی دانراوە زۆرێک لە مادە و بابەتەکانی ژمێریاری بە شێوەی چڕو پڕ دەخوێندریت. تاقیکردنەوەى نیوەى یەکەم، تیۆرى و پراکتیکى (٢٠%) تاقیکردنەوەى نیوەى دووەم، تیۆرى و پراکتیکى (٢٠%) چالاکى رۆژانەو تاقیکردنەوەى کتوپر (١٠%) تاقیکردنەوەى کۆتایی، تیۆرى و پراکتیکى (٥٠%) خوێندكار کە تخرج دەكات چ ناونيشانێكى كار وەردەگرێت؟ دوای کۆتایی هاتنی خوێندن و دەست بەکاربوونی خوێندکار لە کەرتی گشتیدا ناوونیشانی نووسەری ژمێریار وەردەگرێت و بە تێپەڕبوونی کات و بەپێی ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان و دوای بەدەستهاتنی ئەزموون ناوونیشان دەگۆڕێت و بە یاریدەدەری ژمێریار دەستپێدەکات تا دەگاتە بەڕێوەبەری ژمێریاری پێشکەوتوو... ناوى ستافی بەش:
ناوى بڕیاردەرى بەش و ئەندامان:
ناوى مامۆستایانى میلاک و دەرەکى: مامۆستای ميلاك:
ناوى مامۆستایانى وانەبێژ:
قۆناغى دووەم: بۆ بینینی خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و دووەم و کۆتایی ساڵ، قۆناغی یەکەم و دووەم، بەشی ژمێریاری، گرتە لەم فایلانەی خوارەوە بکە: |