بەشی کارگێڕی بانکەکان: كورتەيەكى مێژوويى لەسەر بەش: بەشى كارگێرِى بانكەكان يەكێکە لەبەشە زانستيەكانى پەيمانگاى تەكنيكى دوكان و سەر بە زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى وسەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژينەوەى زانستى يەو لەقةزاى دوكان سەر بە پارێزگارى سلێمانى يە. ئەم بەشە بە بەشێكى دەگمەن دادەنرێت لەسەر ئاستى كوردستان بەگشتى و لەسەر ئاستى زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى بەتايبەتي، چونكە تاكە بەشە كە لەم زانكۆيەدا بوونى هەبێت، ئەمەش واى كردووە كە گرنگى و تايبەتمەندى خۆى هەبێت,بۆيە ساڵانە ژمارەيەكى زۆرى خوێندكار ڕوو لەم بەشە دەكەن لەچاو بەشەكانى تر. ئامانجى كردنەوەى بەشى كارگێڕى بانكەكان: ئامانجى ئەم بەشە پێگەياندنى كادرى مام ناوەندە لە بوارى كارگێڕى بانكى دا، ئەويش بە پێدانى بڕوانامەى دبلۆمى تەكنيكى لەبوارى كارگێڕى بانكى دا، تا لەم ڕێگەیەوە خوێندكار بتوانێت برەو بە ووڵات بدات و خزمەتى زياترى دام و دەزگا بانكيەكانى حكومەت بكات لەڕووى ڕاپەڕاندنى كاروبارەكان و كاروبارى بانكى و دارايی. گرنگى بەشى كارگێڕى بانكەكان لە بازاڕدا : گرنگى ئەم بەشە لە بازاڕى كاردا خۆى دەبينێتەوە لە ئامادەكردنى كادرى ناوەندى بۆ كاركردن لە بازاڕى كاردا هەم لە بوارى كارگێڕى و هەميش لەبوارى بانكى دا، واتە ئەو كارانەى كە تايبەتن بە بەڕێوەبردنى بانكى لە سەرجەم جۆرەكانى بانك دا لە لايەن دەرچوانى ئەم بەةشەوە دەتوانرێت بەڕێوە ببرێت.ئەمە جگە لەو ڕۆڵانەى تر كە دەرچوانى ئەم بەشە دەيگێڕن لە بوارەكانى تردا وەك :كارى ژمێريارى لە دامودەزگا حكومى وناحكوميەكان وكارى گومرگەكان و سەرجەم بوارەكانى ترى پەيوەست بە دارايى و.....هتد. گرنگى بەشى كارگێڕى بانكەكان لە كۆمەڵگەدا: ئەم بەشە گرنگى يەكى تايبەتى و ديارى هەيە لەناو كۆمەڵگەدا لە بوارى بانكيدا، بەشێوەيەك كە تواناى پڕكردنەوەى ئەو بۆشاييانەى كارى بانكى هەيە ئەمە لە لايەك، لە لايەكى ترەوە زۆر بوون و گرنگى كارى بانكى لەم ڕۆژگارەى ئەمڕۆدا ڕوو لەزياد بوونە، بۆيە گرنگى ئەم بەشەش تا دێت ڕوو لە زياد بوون دەكات. خوێندكار كە تخرج دەكات (ئەم بەشە تەواو دەكات) دەتوانێت چ كارێك بگرێتە ئەستۆ؟ دەرچوانى ئەم بەشە دەتوانن لە زۆرێك لە دامەزراوەى حكومى و كۆمپانياكانى كەرتى تايبەت دا كاربكەن وەك: ژمێريارى بانك و دامەزراوەكانى كەرتى حكومى و كۆمپانياكانى كەرتى تايبەت و كاشێرى ماركێت ومۆڵ و فرۆشگا گەورەكان و.....هتد شێوازەكانى خوێندن: خوێندن لەم بەشەدا بۆ ماوەى (٢) دوو ساڵەو خوێندكار دواى تەواو كردنى ئەو دووساڵە بەسەركەوتوويى بڕوانامەى ديبلۆمى پێدەبەخشرێت. خوێندن لەم بەشە بەشێوەى وەرزى يە، كە بەم شێوەيەى خوارەوە دابەش دەبێت: ساڵى يەكەم: وەرزى يەكەم (٢٠) نمرە + وەرزى دووەم (٢٠) نمرە + كارى ساڵانە (١٠) نمرە+ كۆتايی ساڵ (٥٠) نمرە، كە لە (٤٠٪) ى لەسەرە. ساڵى دووەم: وەرزى يەكەم (٢٠) نمرە + وەرزى دووەم (٢٠) نمرە + كارى ساڵانە (١٠) نمرە+ كۆتايی ساڵ (٥٠) نمرە، كە لە (٦٠٪) ى لەسەرە. خوێندكار كە تخرج دەكات (ئەم بەشە تەواو دەكات) چ ناونيشانێكى كار وەردەگرێت؟ خوێندكار دەتوانێت ناونيشانى ژمێريار يان امين صندوق يان خەزنەدار يان وردبين يان .........هتد ناوى ستافى بەش:
ناوى مامۆستايانى ميلاك ودەرەكى بەش:
ناوى سيانى خوێندكارانى خوێندنى باڵا لە ناوخۆى ووڵات: نی یە. |