هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکان: ئەرکەکانی هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکان: ١- سازکردن و ڕێکخستنی سیمینارە زانستییەکان، وێنەگرتنیان و بڵاوکردنەوەیان لە سایت و پەیجی پەیمانگا. ٢- دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە زانستی و حکومی و ناحکومییەکان، بەمەبەستی کردنەوەی خول و ۆرک شۆپ بۆ گەشەپێدانی توانا مرۆییەکانی خوێندکاران. ٣- وێنەگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی ناو پەیمانگا، وەک (چالاکی وەرزشی، هەڵمەتی پاککردنەوە و هەڵمەتی نەمام ناشتن، هتد.......). ٤- ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی دەرچوون و ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکارانی پەیمانگا. ٥- دروست کردن و دیزاین کردنی کارتی بانگهێشتنامە تایبەت بە (کۆڕ و دیبەیتە زانستییەکان) و هەروەها دیزاین کردنی کارتی پیرۆزبایی تایبەت بە بۆنەکانی وەک (نەورۆز، ساڵی نوێ)ناردنیان بۆ سەرجەم پەیمانگاکان و لایەنە ئیدارییەکانی ناوچەکە. ٦- هەڵواسینی فلێکس و لافیتە بۆ سەرجەم بۆنەکانی تایبەت بە پەیمانگا و بۆنە نەتەوەییەکان. ٧- بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی سایت و پەیجی پەیمانگا و نووسینی هەواڵ و چالاکییەکان. ٨- ئەرشیف کردنی سەرجەم چالاکیەکانى پەیمانگا. ٩- کردنەوەی خولیساڵانەی تۆپی پێی، بۆ خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگا. ١٠- ئامادەکاری بۆ گەشتی زانستی و بەهارەی خوێندکارانی پەیمانگا. ستافی هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکان:
لێپرسراوی هۆبە: ئاوات عثمان حسین ژ.مۆبایل: ٠٧٥٠١٧٤٦٥١١ ئیمەیل: |