هۆبەى دارایی: یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانى پەیمانگا و تایبەتە بەوەرگرتنى داهات و ڕێکخستنى خەرجیەکانى پەیمانگا بەشێوەیەکى گشتى. ١- ڕێکخستن و ئامادەکردنى لیستى موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا. ٢- ڕێکخستن و وەرگرتنى داهاتەکانى پەیمانگا وەک: أ-وەرگرتنى داهاتى خۆتۆمارکردنى خوێندکاران. ب-وەرگرتنى داهاتى خۆتۆمارکردنى خوێندکاران لە بەشى ناوخۆیی. ج-وەرگرتنى داهات و پێدانى پشتگیری و بڕوانامەى دەرچوون بە خوێندکاران. د-وەرگرتنى داهاتى خوێندکارانى وەرگیراو لە خوێندنى ئێواران. هـ- وەرگرتنى داهاتى خوێندکارانى وەرگیراو لە خوێندنى پاراڵێڵ. و- وەرگرتنى داهاتى بەکرێ دانى کافتریا و کۆشکەکانى پەیمانگا کەساڵانێکە بەکرێ دەدرێت. ٣- وەرگرتنى پارەى بارمتە لەوکەسانەى کەهەڵدەستن بە گرتنى کافتریاو کۆشکەکانى پەیمانگا. ٤- ناردنى گشت ئەوداهاتانەى کەلەسەرەوە باسکراون دەگەڕێنەوە بۆ سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى دواى ئەوەى لەلاى خۆمان بەبارمتە تۆماردەکرێن. ٥- وەرگرتنى پارەى ١/١٢ بودجەى پەیمانگا و پاشان خەرجکردنى ئەوپارەیە بۆ: أ-پارەى خەرجى خەزنە (بۆ ئیفاداتى فەرمانبەران). ب-پێدانى پێشینە بۆ لیژنەکانى سوتەمەنى + چاککردنەوە + کڕین. ج- پێدانى پێشینەى جۆراوجۆر لەکاتى پێویستدا. ٦-پاکتاوکردنى ئەوپێشینانەى کەلەسەرەوە باسکراون و تبویب کردنیان بەسەرخەرجیەکاندا و ئامادەکردنى مستند صرف و قید پیان و تۆمارکردنیان لە تۆمارە ژمێرەیەکاندا (سجلات محاسبیە).٧-ئامادەکردنى ژمێرەى مانگانە وەک (خشتەى خەرجى کۆتایی + تەرازووى پێداچونەوە +کشف بنک+ خشتەى شیکاریەکانى تر کەتایبەتە بەژمێرەى مانگانە+.... هتد). ٨- ڕێکخستنى تۆمارە ژمێرەیی یەکان وەک (تۆمارى موچەى فەرمانبەران + تۆمارى ڕۆژانەى گشتى + تۆمارى خەرجیەکان+ تۆمارى خەزنە +تۆمارى خەرجى ڕۆژانە). ٩- خەرجکردنى پارەى وانەبێژى زێدەکى (محاضرات اضافیە) مامۆستایانى میلاک و کرێی وانەبێژە دەرەکیەکانى خوێندنى بەیانیان و ئێواران. ١٠- هێنان و بردنى سەرجەم نوسراوەکانى تایبەتە بەهۆبەى دارایی بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ و گەنجینەى دووى سلێمانى کەتایبەتە بەپارەپێدانى پەیمانگاکەمان وە (موچە + محاضرات+ ١/١٢ بودجە) هەرخەرجیەکى تر کە هەبێت. ١١- بردنى لیستى مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەران و لیستى موچەى کرێی وانەبێژى مامۆستایان بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ و گەنجینە بۆ مەبەستى ووردبینى کردنیان و وەرگرتنى پارەکانیان. ١٢-بردنى تەرازوى پێداچونەوەى مانگانەى پەیمانگا بۆ شارى هەولێر (بەڕێوەبەرایەتى گشتى ژمێرکارى ) و سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و گەنجینەى دووى سلێمانى. ستافى هۆبەى دارایی
|