هۆبەى IT و کتێبخانەى ئەلیکترۆنى: هۆبەى ئایتى و کتێبخانەى ئەلیکترۆنى یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانى پەیمانگا و پەیوەندییەکى ڕاستەوخۆى هەیە بە خوێندکار و فەرمانبەرانەوە، ئەم هۆبەیە لە دوو یەکە (هۆبەى ئایتى و کتێبخانەى ئەلیکترۆنى و چاککردنەوەى کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت) پێکدێت، ئەم هۆبەیە سەر بە بەرێوبەرایەتى تەکنەلۆجیاى زانیارى وئامارى زانكۆيە ئامانج لە کردنەوەى ئەم هۆبەیە خزمەتکردنى پەیمانگایە لەهەندێک بوارى گرنگ وەکو.
١- چاکردنەوەى کۆمپیوتەر: بەرپرسە لە دابینكردن و سەر پەرشتی كردن و چاككردنەوەی هەموو ئامێرە كۆمپیوتەریەكانی پەیمانگا لە بەش و یەكە كارگێری و تاقیگەكانى پەیمانگاکەمان .
٢- سەنتەرى ئینتەرنێت: هەڵدەستێت بە ڕێکخستن و چاککردنى گشت کاروبارەکانى ئایتى لە پەیمانگا وەک (سیستمى نێتۆرک، دروست کردنى داتابەیز، چاککردنەوەى کۆمپیوتەر و پرۆگرام کردنیان)، هەروەها ئەم یەکەیە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنى تاقیگەکانى خوێندن و ئامادەکارییەکانى سیستمى داتابەیزى نمرەى خوێندکاران (ماستەرشیت).
٣- کتێبخانە: بە گرنگترین یەکەى پەیمانگا دادەنرێت کە پەیوەندییەکى ڕاستەوخۆى هەیە بە خوێندکارانەوە بە تایبەت لە کاتى نوسینى توێژینەوەى زانستى و ڕاپۆرتى ڕۆژانەیان، لەم یەکەیەدا خوێندکار ناوى تۆمار دەکرێت لە سیستمێکى داتابەیزدا و کتێبى پێویستى پێ دەدرێت و لە سیستمەکەدا تۆماردەکرێت بۆ ماوەى (٧) حەوت ڕۆژ یاخود ئەو ماوەیەى پێویستى پێیەتى بە مەرجێ لە (٧) حەوت ڕۆژ تێپەڕ نەبێت و دواى ئەو ماوەیە سیستەمەکە نیشانى ئەدات کە کۆتایى هاتووە.له ئێستادا زیاتر لە (٣٠٠٠) هەزار کتێب بە ئەلکترۆنی کراوە بۆ ئەوەى خوێندکار و مامۆستا بەزوویى ناونیشانى کتێبەکان بدۆزنەوە، ئامانجی ئهم بە ئەلکترۆنیکردنە کارئاسانیه بۆ دۆزینهوهی سهرچاوهکان له کهمترین کاتدا، پاشان دواتر بتوانن داواى کتێب بکەن. کارەکانى فەرمانبەران: ١- ناو تۆمارکردنى خوێندکار و فەرمانبەران لە سیستمى داتابەیزدا و پێدان و وەرگرتنەوەى کتێب لە خوێندکار و فەرمانبەران.
٢- تۆمار کردن و ژمارە کردنى ئەو سەرچاوە و کتێبانەى کە دێنە ناو یەکەى کتێبخانە و دواتر پێدانى بەو کەسانەى کە پێویستى پێیەتى.
ناوى ستافى هۆبە:
دهتوانن بهیوهندی بكهن بهم هۆبەیەوە له ڕێگهى ناونیشانى ئهلیكترۆنى خوارهوه: E-Mail: هەر چالاکى و وێنە گەر هەبێت |