DTI Events


ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکان پشوو ڕادەگەیەنێت

posted by media dti   [ updated ]

دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەنجومەنی زانکۆ  و ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بڕیارماندا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ڕۆژی سێ شەممە (۲۰۱۷/۱۲/۱۹) بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە هاتۆتە ئاراوە، پەرۆشیمان بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگاکەمان لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری خوێندکاران و مامۆستایانمان لەدەرەوەی سەنتەری قەزای دوکان هاتووچۆ دەکەن.
هەروەها تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی قۆناغی دووەمی خوێندنی(بەیانیان +ئێواران ) دوادەخرێت بۆ دوای پشووی سەری ساڵ.

د.کاوە ڕەزا
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان

چەند سیمینارێک سەبارەت بە تەندروستى و سەلامەتى بەڕێوەچوو

posted Dec 13, 2017, 8:32 AM by media dti   [ updated Dec 13, 2017, 8:32 AM ]

لەدرێژەى کارو چالاکییەکانى هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى  پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، هەستا بەئەنجامدانى چەند سیمینارێک بۆ بەڕێز (عبدالرحمان محمد) پسپۆڕی خۆپاراستنى تەندروستى، بەمەبەستى گرنگیدان و ئاگاداربوون بەبوارى تەندروستى و سەلامەتى، هەروەها پێدانى هۆشیارى زیاتر بەخوێندکارانى قۆناغی یەکەمى بەشە زانستییەکانى پەیمانگاکەمان.
















ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئەنجامدەدرێت

posted Dec 12, 2017, 7:37 AM by media dti   [ updated Dec 12, 2017, 8:16 AM ]

ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاردرا ڕۆژی (۲۰۱۸/۱/۱٥) ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (‎۲۰۱٦-۲۰۱۷) لە دوکان ئەنجامبدرێت.
 (د.کاوە ڕەزا)ڕاگری پەیمانگا رایگەیاند کە هەوڵدەدەن خوێندکارانی ساڵی خوێندنی( ۲۰۱٥-۲۰۱٦) بەشداری پێ بکەین، بۆ ئەوەی ئەوانیش لەو مافە بێ بەش نەبن.



کۆبونەوەى ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران

posted Dec 11, 2017, 3:17 AM by media dti   [ updated Dec 11, 2017, 3:18 AM ]

ئەمڕۆ دوو شەممە بەروارى (٢٠١٧/١٢/١١) بەرێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەهۆڵى کۆنفرانسى پەیمانگا لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا کۆبۆیەوە، ئامانج لەکۆبوونەوەکەش بۆ زیاتر گرنگى دان بە ئیش و کارەکانى پەیمانگا و بەرز نرخاندنى هەوڵ و ماندووبوونى مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا بۆ زیاتر خزمەتکردن و بەرەو پێش بردنى پرۆسەى زانست لە  پەیمانگا لەڕێگەى ئەو کارو چالاکیانەى کە بەهەوڵ و کۆششى راگرى پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا توانراوە لەماوەى ئەو دوو ساڵەدا ئەنجام بدرێت، وەک (کردنەوەى دوو بەشى زانستى نوێ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) وەک بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و سیستمەکانى کۆنترۆڵکردنى نەوت،  بە ئەلکترۆنیکردنى کتێبخانەى پەیمانگا، دانانى کامێراى چاودێری بۆ بەشەزانستییەکان، دروستکردنى تاقیگە، دروستکردنى سایت و پەیجى پەیمانگا بۆ ئاگاداربوون لەکار وچالاکییەکانى پەیمانگا، کردنەوەى خول و سازکردنى چەندین کۆڕ و سیمینارو ۆرک شۆپ، هاوکاریکردنى خوێندکاران و دابین کردنى چەندین کەل و پەل و پێداویستى بەشە ناوخۆییەکان و ........هتد)، دواتر چەندین پرسیار و تێبینى لەسەرچەند بابەتێک لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە   ئاراستەى ڕاگر و لێپرسراوى هۆبەکان کراو وەڵام درانەوە.

هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان


















تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى خوێندکارانى قۆناغى دووەم دەستى پێکرد

posted Dec 10, 2017, 5:10 AM by media dti   [ updated Dec 10, 2017, 7:19 AM ]

رۆژی یەک شەممە بەروارى (٢٠١٧/١٢/١٠) وەرزى یەکەمى تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) لەبەشە زانستییەکانى (کارگێڕی بانکەکان، کارگێڕی کار، ژمێریارى) قۆناغى دووەمى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان دەستى پێکرد. 
بەهیواى سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان.


هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان







وەرزش: ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەشدارى لەکۆتا خولى تیپە پلەیەکەکانى یانەى وەرزشى دوکان کرد

posted Dec 3, 2017, 10:30 AM by media dti   [ updated Dec 3, 2017, 12:13 PM ]

ئەمڕۆ یەک شەمە (٢٠١٧/١٢/٣) بەڕێز ( د.کاوە رەزا) راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەشداری کرد لە کۆتا خولی تیپە پلە یەکەکانى یانەى وەرزشى دوکان و تێیدا تیپى (برایەتى) بوو بە پاڵەوانى خولەکە، ڕاگرى پەیمانگا هیوای سەرکەوتنی بۆ وەرزش دۆستان خواست و دەست خۆشی لە ستافی یانەی وەرزشی دوکان کرد بۆ کردنەوەی ئەم خولە، هەروەها چەند مەدالیایەکی رێزلێنان لە لایەن راگری پەیمانگاوە بەخشرایە یاریزانانی سەرکەوتوو.











بەشداریکردنى ژمارەیەک لە مامۆستایانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، لەڕاهێنانى تەکنیکى و پیشەیی (TVET)لەعێراق

posted Dec 3, 2017, 10:00 AM by media dti   [ updated Dec 3, 2017, 10:09 AM ]

لە درێژەی بەرنامەی بنیاتنانی تواناكانی سەركردە و مامۆستا و راهێنەرانی خوێندن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی لە كوردستان و عیراق، رۆژانی(٢٦ -٢٠١٧/١١/٣٠) لە ئوتێل های كریست لە شاری سلێمانی، وۆركشۆپی یەكەمی راهێنان بۆ بەشداربووانی هەر سێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەنجامدرا، كە بەهاوبەشی لەلایەن ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی ( British council ) و یونسكۆوە جێبەجێ دەكرێت و لایەنی دارایی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دابینكراوە.

ژمارەیەک لە مامۆستایانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى  بەشداریی خولەكە بوون،  وەك بەشێك لە پێداویستییەكانی فەراهەمكردنی چاكسازیی لە خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی لەناو بەرنامەی بونیاتنانی تواناكان بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی خوێندنی تەكنیكی و راهێنانی پیشەیی و پەروەردەیی ( TVET ).

ئامانج لە خولەكە گەشەپێدانی توانای دەستەی وانەوتنەوە و راهێنانە لەناو ناوەندەكانی زانكۆ و پەیمانگە و خوێندنگە پیشەیی و سەنتەرەكانی راهێنانی پیشەیی، بە ئاراستەی جێبەجێكردنی رێگە نوێیەكانی وانە وتنەوە و راهێنان كە لەسەر بنەمای “كردارەكی و جێبەجێكردن” بەڕێوەدەچێت.









ئەنجامى بەرایی وەرگیراوانى سیستمى خوێندنى ئێواران ڕاگەیەنرا

posted Dec 2, 2017, 2:50 AM by media dti   [ updated Dec 2, 2017, 2:52 AM ]

  .زانكۆی پۆلیتەكنیكی سـلێمانی ناوی بەرایی خوێندكارانی وەرگیراوی بە سیستمی خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) راگەیاند

ئەو خوێندكارانەی تانە(ناڕەزایی) لە ئەنجامەكان هەیە دەتوانن لە ڕۆژی یەک شەممەوە ٢٠١٧/١٢/٣ بۆ ماوەی یەك هەفتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆ بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە (تانە ) ناڕەزایی ،هەروەها لە ڕۆژی یەكشەممەوە ٢٠١٧/١٢/٣ خوێندكارانی وەرگیراو دەتوانن سەردانی ئەو بەشانە بكەن كە ناویان لێی هاتۆتەوە بۆ مامەڵەكردن.

                              بەشى ژمێریارى / ئێواران




                            بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن / ئێواران





                     بەشى کارگێڕی کار/ ئێواران





                                           
                                بەشى سیستمەکانى کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنى نەوت / ئێواران



پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، وەک نەریتى سێیەم ساڵە بەبەرنامەیەکى جیاواز پێشوازى لەخوێندکارانى قۆناغى یەکەم کرد

posted Nov 27, 2017, 9:23 AM by media dti   [ updated Dec 2, 2017, 2:23 AM ]

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (٢٠١٧/١١/٢٧) بەئامادەبوونى بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و بەڕێزان یاریدەدەرى ڕاگر و بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنى پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگا، شایستەترین و جوانترین پێشوازى بۆ بەخێرهاتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەهۆڵى کۆنفرانسى پەیمانگا بەڕێوەچوو وەک دەستپێکى قۆناغێکى نوێی خوێندن لە پەیمانگا.
سەرەتاى ڕێورەسمەکەش بە دەقیقەیەک وەستان وەک وەفایەک بۆ گیانى پاکى سەرجەم شەهیدانى کوردستان و دواتر گوێگرتن لەمارشى زانکۆ مەراسیمەکە دەستیپێکرد.
سەرەتا (د.کاوە ڕەزا) بەناوى ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە بەخێرهاتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى کرد و بەئومێدى ئەوەى بتوانن توانا شاراوەکانیان بەگەڕبخەن و ئەو بەشەى تیایدا وەرگیراون ببێتە ماڵى دووەمیان تا بتوانن ئایندەى خۆیان بنیات بنێن و هەوڵى نوێگەرى و زانستخوازى بدەن لە قۆناغەکانى خوێندندا، دواتر ڕۆڵ و گرنگى و ناساندنى زیاترى هەریەک لە بەشە زانستییەکان لەلایەن سەرۆک بەشەکانەوە بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەم خرایەڕوو بەمەبەستى ئاڕاستەکردن و ڕێنماییکردن و هەروەها خۆگونجاندنى خوێندکاران لەگەڵ ژینگەى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگا و شارەزابوونیان بەبەشە زانستیەکان.
ڕاگرى پەیمانگا ئاماژەى بەوەکرد جیاواز لەساڵانى تر لەبرى پێشوازیکردن بەدەنگى نەشیاو (قیقکردن)، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشێوەیەکى زۆر جوان و شایستە، بەگوڵ و شیرینى و چەپڵەڕێزانەوە پێشوازییان لەخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى پەیمانگاکەمان کرد، بەخۆشحاڵیەوە پەیمانگاکەمان وەک نەریتى سێیەم ساڵە بەبەرنامەیەکى جیاواز و بەشێوازێکى شارستانیانە و لەڕێگاى چەند چالاکییەکى جۆراوجۆر جیاواز لەساڵانى ڕابردوو پێشوازى لەخوێندکاران کرد.

هۆبەى ڕاگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان

1-10 of 91