DTI Events‎ > ‎

لەپێناو بەرچاوڕوونى بۆ خوێندکارانى دوانزەی ئامادەیی لەسەر وەرگرتنى ڕاستەوخۆ سیمینارێک سازکرا

posted Sep 12, 2017, 10:01 AM by media dti   [ updated Sep 12, 2017, 10:07 AM ]
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٠١٧/٩/١٢)، بە ئامادەبوونى بەرێز (د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و سەرۆکى سەرجەم بەشە زانستیەکان، سیمینارێک بەڕێوەچوو بەمەبەستى پێدانى زانیارى زیاتر لەسەر شێوازی وەرگرتنى ڕاستەوخۆى خوێندکاران و چۆنیەتى تاقیکردنەوەى توانستى خوێندکاران و ڕوون کردنەوەى ئەو بابەتانەى کە گرنگن بۆ تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم بەشە زانستیەکان.
 لە سیمینارەکەدا ئاماژە بە گرنگى و بایەخى هەریەک لەبەشەکانى ( کارگێڕی بانکەکان، کارگێڕی کار، ژمێریاری، پەیوەندیە گشتیەکان و بازاڕکردن، سیستمەکانی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەوت) لەڕووى دۆزینەوەى هەلى کار لەداهاتوودا لە دام و دەزگا حکومى و ئەهلییەکان و پێدانى کۆمەڵێک زانیارى سەبارەت بەبەشە زانستییەکان لەلایەن سەرۆک بەشەکان و خۆئامادەکردنى خوێندکار بۆ قۆناغێکى ترى خوێندن.
هەروەها ئەوە ڕوون کرایەوە بۆ خوێندکاران لە پێشکەشکردنى ڕاستەوخۆدا پێویستە خوێندکار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات لەسەر تواناو ئاستى زیرەکى لێهاتوویی، لەلایەکى ترەوە ئاماژە بەوەکرا ڕێگاى تریش بۆ خوێندن لەبەردەم خوێندکاران کراوەیە بۆ وەرگرتنیان لە پەیمانگا لەڕێگەى سیستەمى پاراڵێڵ و خوێندنى ئێواران کە بەپارە دەتوانن لە پەیمانگا بخوێنێت.
دوابەدواى ڕوون کردنەوە و پێدانى زانیارییەکان بەشێوەیەکى گشتى بۆ خوێندکاران، بە پرسیارى خوێندکارانى ئامادەبوو و وەڵامدانەوەیان بەشێوەیەکى گونجاو و پێویست کۆتایی بە سیمینارەکە هات.


هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان










Comments