لەدرێژەى کاروچالاکییەکانى هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى پەیمانگا و بەهاوکارى بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردن، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٨/١/١٦) سیمینارێک بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەلایەن بەڕێز(عبدالرحمام محمد) پسپۆرى خۆپاراستنى تەندروستى بەڕێوەچوو، ئامانج لەم سیمینارە بۆ گرینگیدان و ئاگاداربوون بەبوارى تەندروستى و سەلامەتى و پێدانى چەند زانیارییەکى گشتى لەبارەى پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى ژینگەیی و هەروەها پێدانى هۆشیارى زیاتر بە خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى بەشە زانستییەکانى پەیمانگاکەمان. |
DTI Events >