DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، پێشوازى لەخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى ئێواران کرد

posted Jan 21, 2018, 1:03 PM by media dti   [ updated Jan 21, 2018, 1:10 PM ]
ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتى (٢٠١٨/١/٢١) بەئامادەبوونى بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و بەڕێزان یاریدەدەرى ڕاگر و بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنى پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگا، شایستەترین و جوانترین پێشوازى بۆ بەخێرهاتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى (ئێواران) پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەهۆڵى کۆنفرانسى پەیمانگا بەڕێوەچوو وەک دەستپێکى قۆناغێکى نوێی خوێندن لە پەیمانگا.
سەرەتاى ڕێورەسمەکەش بە دەقیقەیەک وەستان وەک وەفایەک بۆ گیانى پاکى سەرجەم شەهیدانى کوردستان و دواتر گوێگرتن لەمارشى زانکۆ مەراسیمەکە دەستیپێکرد.
سەرەتا (د.کاوە ڕەزا) بەناوى ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە بەخێرهاتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى ئێوارانى کرد و بەئومێدى ئەوەى بتوانن توانا شاراوەکانیان بەگەڕبخەن و ئەو بەشەى تیایدا وەرگیراون ببێتە ماڵى دووەمیان تا بتوانن ئایندەى خۆیان بنیات بنێن و هەوڵى نوێگەرى و زانستخوازى بدەن لە قۆناغەکانى خوێندندا.
ڕاگرى پەیمانگا ئاماژەى بەوەشکرد جیاواز لەساڵانى تر لەبرى پێشوازیکردن بەدەنگى نەشیاو (قیقکردن)، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشێوەیەکى زۆر جوان و شایستە، بەگوڵ و شیرینى و چەپڵەڕێزانەوە پێشوازییان لەخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى ئێوارانى پەیمانگاکەمان کرد، بەخۆشحاڵیەوە پەیمانگاکەمان وەک نەریتى سێیەم ساڵە بەبەرنامەیەکى جیاواز و بەشێوازێکى شارستانیانە و لەڕێگاى چەند چالاکییەکى جۆراوجۆر جیاواز لەساڵانى ڕابردوو پێشوازى لەخوێندکاران کرد.


































Comments