به چاودێری به‌ڕێز( د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌رچووی ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) ی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ و دوكان و بهكرهجۆو زانستی كۆمپیوته‌ری سلێمانی و له ژێر ناوی (شكۆی نیشتمان) ڕێوڕه‌سمی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوانی خولی (٢٨)هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای ڕیوڕه‌سمه‌كه به ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز پێشكه‌شكراو كه‌ژاوه‌ی ئاڵای كۆماری عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و په‌یمانگاكان نمایش كران، پاشان له‌گه‌ڵ مارشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی كرا له سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ‌و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان . (د. كاوه ڕه‌زا) ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان وه‌ك ده‌سته‌ی ڕیكخهران و سه‌رپه‌رشتیارانی ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوانی خولی (٢٨) هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو ئاماژه‌ی كرد به ناونانی ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوون به‌ناوی (شكۆی نیشتمان) كه وه‌ك ڕێزێكه بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆك كۆماری عێراق و دڵسۆزی زانست و زانكۆكان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال. پاشان سوپاسی پشتگیری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌رخستنی بواری خوێندنی باڵا، وه پیرۆزبایی له یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی خوێندكاران كرد و هیوای داهاتوییه‌كی گه‌شی بۆ خواستن، وه سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ‌و لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و گشت لیژنه‌كان وسهرپهرشتیاران و لیژنه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كرد كه ماندوبوون به ئاماده‌كاری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌وه. (پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی میوانه به‌ڕێزه‌كانی كرد و پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌یانده خوێندكاران و كه‌س و كاریان كه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌بات و ماندوبونیان ده‌چننه‌وه، وه ئاماژه‌ی كرد كه ئێمه له زانكۆكان هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بین بۆ خستنه سه‌ر كارتان به‌پێ ی پسپۆری و بڕوانامه‌كانتان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به ڕۆڵی سه‌ره‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال له پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ زانكۆ‌و خوێندنی باڵا‌و ووتی له‌ده‌ستدانی ئه‌و زاته زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌بوو له كوردستان و به‌تایبه‌تتر له ئێمه وه‌ك مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ. له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ڕاگرانی كۆلێج و پهیمانگاكانهوه داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا به‌پێ ی یاسا‌و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو ڕێكاره‌كانه‌وه بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ببه‌خشرێت به خوێندكارانی ده‌رچوو ، وه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه داواكه‌یان په‌سه‌ند كرا‌و بڕوانامه‌ی ده‌رچونیان پێبه‌خشرا. له كۆتاییدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌شكرا. |
DTI Events >