DTI Events‎ > ‎

بەهاوکارى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان مەراسیمێک بۆ٧٢هەمین ساڵیادى کۆمارى کوردستان ڕێکخرا

posted Jan 22, 2018, 2:36 PM by media dti   [ updated Jan 22, 2018, 2:41 PM ]
بەسەرپەرشتى (ناوەندى ڕۆشنبیری گەنجانى دوکان) و بەهاوکارى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، لەبەروارى (٢٠١٨/١/٢٢) مەراسیمێک بۆ (٧٢هەمین ساڵیادى کۆمارى کوردستان) بەئامادەبوونى بەڕێزان (شاهۆ عوسمان) قایمقامى دوکان و (نزار قادر) یاریدەدەرى ڕاگرو فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و بەڕێوەبەرى ئاسایش و پۆلیس وبەشێکى زۆر لە لێپرسراوانى دامودەزگا حکومییەکانى دوکان و چەند کەسایەتییەکى حزبی و ناوچەکە،  لە هۆڵى کۆنفرانسى پەیمانگا سازکرا.
سەرەتاى مەراسیمەکەش بەساتێک وەستان بۆ گیانى پاکى سەرجەم شەهیدانى کوردستان دەستیپێکرد، وتارێک لەلایەن بەڕێز(مەلا رسولى پێشنماز) خوێندکارى سەردەمى کۆمار و قایمقامى قەزاى دوکان پێشکەش کرا.
دواتر سیمینارێک لەلایەن (م.ژیلوان عبداللە هەڵەدنى) مامۆستا لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەناونیشانى (بەشێک لەدەستکەوتەکانى کۆمارى مهاباد لەماوەى ١١مانگدا) پێشکەش کرا.
کۆتایی مەراسیمەکەش بە پەردەلادان لەسەر وێنەى پێشەوا (قازى محمد) کە لەلایەن خوێندکارێکى بەهرەمەندى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان کێشرابوو کۆتایی هات.










Comments