ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٠١٨/١/٢٣) لەبەردەم ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەئامادەبوونى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، وەک پشتگیرییەک و وناڕەزاییەک بەرامبەر هێرشی سوپای تورکیا و جاشەکانیان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و شەڕڤانانی شاری عەفرینی خۆڕاگر، لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەرجەم کانتۆنەکانی ڕۆژ ئاوا، گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست. لە گردبوونەوەکەدا ئیدانەی سەرجەم هێرشەکانیان کرد و بە زوترین کات سەرجەم هێرشەکانیان ڕابوەستێنرێت، وەهەروەها داواکارین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە هەڵوێستیان هەبێت و گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئەنقەرە بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە خوێناوییە.. |
DTI Events >