DTI Events‎ > ‎

سيمپۆزیۆمێک سەبارەت بە ئایندەى میدیاى ئەهلى و حیزبی لە هەرێمى کوردستان لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەڕێوەچوو

posted Feb 3, 2018, 1:03 PM by media dti   [ updated Feb 3, 2018, 1:35 PM ]
لەدرێژەى کاروچالاکییەکانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، ئەمڕۆ شەممە (٢٠١٨/٢/٣) تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگى میدیا، بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بە ئامادەبوونى مامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگا سیمپۆزیۆمى (ئایندەى میدیاى ئەهلى و حیزبی لەهەرێمى کوردستان) بەڕێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگى میدیا  ووتارێک لەلایەن بەڕێز(د.کاوە ڕەزا) : (وەک دژ وەستان بەرامبەر ئەو تاوانە نامرۆییە ڕەگەزپەرستەوە و بریندار بوون و کوژرانى چەند رۆژنامەنووسێک کە بەردەوام دەبنە قوربانى جەنگەکان و هەروەها داوا لەئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتى و هەموو دەزگاکانى مافی مرۆڤ دەکەن کە هەڵوێستى خۆیان بۆ ئەو تاوانە نامرۆییانە وەربگرن و لەکۆتاى ووتارەکەشدا هیواى سەرکەوتنى بۆ کوردانى عەفرین خواست).
دەستپێکى بەرنامەى کارى سیمپۆزیۆمەکە به‌ ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد، دواتر ووتەى بەڕێز(پ.ی.د.ئالان فەرەیدون) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و ووتەى بەخێرهاتنى میوانەکان لەلایەن بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان پێشکەشکرا و تیایدا ئاماژەى بەوەدا (ئێمە وەک زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى هەمیشە هەوڵمان داوە چەندین کۆنفرانسى زانستى و سیمپۆزیۆم و چالاکى زانستى و ئەکادیمى لەسەرجەم بوارەکان ڕێک بخەین و گفتوگۆیان لەبارەوە بکەین، هەروەها سەرۆکى زانکۆ، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان وەک پەیمانگایەکى چالاک ساڵانە چەندین چالاکى جۆراوجۆر ئەنجام دەدات، ئەنجامدانى ئەم سیمپۆزیۆمە لەلایەن پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و تۆرى ئەکادیمیا و دیالۆگى میدیا لەسەر بابەتێکى گرنگى وەک ڕێکخستنى (میدیاى ئەهلى و حیزبی لەهەرێمى کوردستان) جێی پێزانین و دەست خۆشیە).
بەرنامەى کارى سیمپۆزیۆمەکە بە دوو پانێڵ بەڕێوەچوو، پانێڵى یەکەم لەلایەن بەشداربووان بەڕێز(د.حەکیم عوسمان) ڕاگرى کۆلێجى تەکنیکى کارگێڕى و بەڕێز (ئەنوەر حسێن) جێگرى نەقیبی سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، هەروەها بەڕێوەبەرى پانێڵ لەلایەن بەڕێز(م.کاروان عەبدوڵا) مامۆستا لەزانکۆى سلێمانى بەڕێوەچوو، پانێڵى دووەم لەلایەن بەشداربووان بەڕێز(د.نەزاکەت حسێن) مامۆستا لەزانکۆى سلێمانى و بەڕێز (د.شوان ئادەم ئەیڤەس)مامۆستا لەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، بەرێوەبەرى پانێڵى دووەم لەلایەن (م.بەناز) مامۆستا لەزانکۆى سلێمانى بەڕێوەچوو.
هەریەک لەو بەشداربووانە دیدو بۆچوونى خۆیان دەربارەى ئایندەى میدیاى ئەهلى و حیزبى لەهەرێمى کوردستان تاووتوێ کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەمڕۆ میدیا لەهەرێمى کوردستان لەپاڵ ئەو خزمەتە بەرچاوەى لەبوارە جیاوازەکاندا کە پێشکەشى کۆمەڵگاى کوردستانى کردووە دووچارى قەیران و بێ سەروبەرى زۆر بووە بەجۆرێک کە میدیاى حیزبە سیاسیەکان و میدیاى ئەهلى و سێبەر و نادیار هەریەکەو بە ئاوازێک دەخوێنێت و ئەرکى بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى خۆیان لەبیرکردووە لەگەیاندنى هەواڵ و زانیارییەکان بەشێوەیەکى بابەتیانە، هەروەها ئاماژەشیان بەوەش کرد کە میدیا و سۆشیال میدیاى نادیار چەندین کارەسات و دڵەڕاوکێی بەشێوەیەکى هەرەمەکى لەنێو کۆمەڵگەدا بڵاوکردۆتەوە کە دوورە لە ئیتیکى کارى راگەیاندن و پیشەیی بوون و ئاسایشى نیشتیمانى، هەروەها جەختیان لە دروست کردوون بەرهەم هێنانى میدیاى نیشتیمانى کردەوە کە بتوانێ بە ئەرکەکانى خۆى هەستێت و خزمەتى کۆمەڵگا بکات.
دواتر لەلایەن میوانەکانەوە چەند پرسیار و تێبینى لەسەر بابەتەکە  ئاراستەى بەشداربوان کرا و هیواداربوون کە لەڕێگەى ئەم سیمپۆزیۆمەوە لەڕێگەى کەسانى پسپۆر و ئەکادیمى ئەم بابەتە تاوتوێ بکرێ و بخرێتە بەرنامەى کار و جارێکى تر میدیاى کوردى ڕێک بخرێتەوە.










 



















Comments