DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سیمپۆزیۆمێک سەبارەت بە (بازاڕ و بازاڕگەرى، هەلى کار و گەشەى ئابوورى) ڕێکدەخات

posted Feb 17, 2018, 9:35 AM by media dti   [ updated Feb 17, 2018, 9:36 AM ]
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەشى پەیوەندیەگشتیەکان و بەبازاڕکردن بەسپۆنسەرى کۆمپانیاى گرنگ، سیمپۆزیۆمى (بازاڕ و بازاڕگەرى، هەلى کار و گەشەى ئابوورى) ڕێکدەخات.
سیمپۆزیۆمەکە بە دوو پانێل بەڕێوە دەچێت، پانێلى یەکەم  بەڕێز(یاسین محمود رشید) وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان و سەرۆکى  یەکێتى وەبەرهێنەران، لقی سلێمانى بە تەوەرى (کاریگەرییەکانى قەیران لەسەر بازار و هەلى کار) بەشدار دەبێت، بەڕێز (پ.ی.د.خالید حیدەر) پسپۆری ئابووری و مامۆستا لە زانکۆى سلێمانى بە تەوەرى (بنەما سەرەکیەکانى ستراتیژی بازاری سەرکەوتوو) بەشدار دەبێت.
پانێلى دووەم، بەڕێز(پ.ی.د.نەزاکەت حسێن) مامۆستا لە زانکۆى سلێمانى بە تەوەرى (کاریگەرییەکانى ریکلام لەسەر گەشەى بازار)بەشدار دەبێت، هەروەها بەڕێز( مامۆستا بریار رؤوف) خاوەنى لیدرس دریم بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری ڕاهێنەرى کۆمپانیاى (john maxwell)ى ئەمریکى  بە تەوەرى (بونیادنانى ژیان لەڕێگەى بازاڕگەرییەوە) بەشدار دەبێت.


شوێن: پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، هۆڵى کۆنفرانسی کەمپی سەرەوە:
رۆژی سێ شەممە (٢٠١٨/٢/٢٠)
کاتژمێر (١٠)ى سەرلەبەیانى

Comments