بەمەبەستى گەشتێکى زانستى خوێندکارانى بەشى پەیوەندییەگشتیەکان و بەبازاڕکردنى کۆلێجى تەکنیکى کارگێڕی، سەردانى بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانیان کرد، دواترلەلایەن بەڕێزان(د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و (م.هەرمن شێرکۆ) سەرۆکى بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن پێشوازییان لێکرا. دواتر خوێندکارەکان سەردانى هۆڵەکانى خوێندنى بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردنیان کرد و لەنزیکەوە کۆمەڵێک بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا و هیوایان خواست کە لە ئایندەیەکى نزیکدا خوێندکارانی بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سەردانیان بکەن تاکو زیاتر ئاشنابن بەیەکتر و کار و چالاکى بەهاوبەشى ئەنجام بدەن و سوود لەیەکتر وەربگرن. |
DTI Events >