DTI Events‎ > ‎

خوێندکارانى بەشى کارگێڕى بانکەکان بەگەشتێکى زانستى سەردانى هەڵەبجەیان کرد

posted Feb 21, 2018, 1:41 PM by media dti   [ updated Feb 21, 2018, 1:44 PM ]
ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٨/٢/٢١) خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى کارگێڕی بانکەکانى خوێندنى بەیانیان و ئێواران لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەگەشتێکى زانستى سەردانى بانکى هەڵەبجە/٣ و پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە و مۆنۆمێنتى هەڵەبجەیان کرد.
لەمیانەى سەردانەکەیاندا لەلایەن (م.ڕزگار حمە رشید) سەرۆک بەشى کارگێڕی بانکەکان بەشێوەیەکى پراکتیکى  ئاماژەى بەو بابەتانەدا کە فەرمانبەرى بانک کارى لەسەر دەکەن  بە سەردانىکردنى هەموو بەشەکانى بانک بۆ ئەوەى خوێندکاران زیاتر شارەزابن و ئاشنابن بە هەموو ئەو بابەتانەى کە بەشێوەیەکى نەزەرى و ئەکادیمى دەخوێنرێت، دواتر سەردانى بەشە زانستیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجەیان کرد و بەشێوەیەکى جوان پێشوازییان لێکرا  لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگاوە و لەکۆتایی گەشتەکەشیاندا سەردانى مۆنۆمێنتى هەڵەبجەیان کرد.










Comments