DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سیمپۆزیۆمێک سەبارەت بە(هەڵسەنگاندنى بودجەى گشتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەڕوانگەى شەفافیەت و گەندەڵییەوە) ڕێکدەخات

posted Feb 28, 2018, 11:21 PM by media dti   [ updated Mar 3, 2018, 11:15 AM ]
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەشى ژمێریارى و کارگێڕی کار، سیمپۆزیۆمى (هەڵسەنگاندنى بودجەى گشتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەڕوانگەى شەفافیەت و گەندەڵییەوە) ڕێکدەخات.
سیمپۆزیۆمەکە بە دوو پانێل بەڕێوە دەچێت، پانێلى یەکەم  بەڕێز(پ.ی.د.عزت صابر اسماعیل) ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى  لیژنەى دارایی و ئابوورى لەپەرلەمانى کوردستان، پسپۆری ئابوورى لەزانکۆى سلێمانى، بە تەوەرى (ئایا حکومەتى هەرێمى کوردستان سەربەخۆ نەوتەکەى بفرۆشیت یان ڕادەستى حکومەتى عێراقى بکات؟) بەشدار دەبێت، بەڕێز (أمین بکر محمد) ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بە تەوەرى (بودجەى گشتى عێراق و کێشە و گیروگرفتەکانى) بەشدار دەبێت.
پانێلى دووەم، بەڕێز(پ.ی.د.یونس على) مامۆستا لە زانکۆى سلێمانى پسۆرى دارایی و بانک، بە تەوەرى (داهات و خەرجیەکانى حکومەت لەنێوان شەفافیەت و گەندەڵیدا)بەشدار دەبێت، هەروەها بەڕێز( فیصل علی) سەرۆکى مونتەداى ئابوورى کوردستان،  بە تەوەرى (بەڕێوەبردنى ئابوورى هەرێمى کوردستان، بودجەى گشتى هەرێمى کوردستان بەنموونە) بەشدار دەبێت.


شوێن: پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، هۆڵى کۆنفرانسی کەمپی سەرەوە:
رۆژی  شەممە (٢٠١٨/٣/٣)
کاتژمێر (١٠)ى سەرلەبەیانى

Comments