بەهەوڵ و هیمەتى بەڕێزان (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و کەسانى خێرخواز، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٨/٤/٣ ڕاگرایەتى پەیمانگا توانى بڕێک خۆراکى جۆراوجۆر بەسەر سەرجەم خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکانى کچان و کوڕانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکاندا دابەش بکات، کەبووە مایەى خۆشحاڵى خوێندکاران. ئەمە بۆ چەندین جارە ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەڕێگاى کەسانى خێرخوازەوە خۆراکى جۆراوجۆرى دابین کردووە و هەمیشە لە خزمەتى خوێندکاراندا بەردەوام دەبێت. هەروەها بەناوى ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە سوپاسی بەڕێزان (رەزا عبدالکریم ) و (دانا محمد) دەکەین کە ماندوو و هاوکارمان بوون لەگەیاندنى خۆراکەکان و هەروەها سوپاسى هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە لەم سات و وەختەدا هاوکارى خوێندکاران دەبن. بڕی (٢) تەن خۆراکى ووشکەماندابەش کرد بەسەر بەشە ناوخۆییەکاندا کە بۆ هەر ژوورێک بریتی بوون لە: (برنج، زەیت، مریشک، دۆشاوى تەماتە، شەکر، چا، نۆک، نیسک، فاسۆلیا، زاهی قاپ شتن، خوێ). |
DTI Events >








