بەبۆنەى رۆژی ٤/٤ ڕۆژى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٨/٤/٤) لەژێر چاودێری بەڕێز(پ.ی.د.ئالان فەرەیدەن) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى - پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، ڤیستیڤاڵێکى کلتوورى و هونەرى و ئەدەبی بەهاوبەشى خەڵکى ناوچەکە بەڕێوەچوو. سەرەتاى ڤیستیڤاڵەکەش بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى سەرجەم شەهیدانى کوردستان و گوێگرتن لەمارشى زانکۆ دەستى پێکرد و دواتر ووتارى بەخێرهاتن و رۆژى زانکۆ لەلایەن بەڕێز(پ.ی.د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان پێش کەش کرا و پیرۆزبایی ڕۆژى زانکۆى لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگامان کرد. ڤیستیڤاڵەکە قایمقامى قەزاى دوکان و سەرجەم بەرپرسانى یەکە ئیدارییەکانى قەزاى دوکان ئامادەى ڤیستیڤاڵەکە بوون، لە ڤیستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکى پێشکەش کران لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگاوە وەک:( پێشانگاى فۆتۆگرافی، کارى دەست ڕەنگینى، وێنەى تەلارسازى، گۆرانى ووتن، شیعر خوێندنەوە و دروست کردنى خواردنى کوردەوارى)، دواتر خەڵاتى ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێز(پ.ی.د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەخشرایە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگا لەپاى ئەرک و ماندووبوونیان لەجێ بەجێ کردنى ئەرکەکانیان و بەردەوامیان لەکاروچالاکییەکان و پێشخستنى پرۆسەى خوێندن. لەکۆتایى ڤیستیڤاڵەکەش بەئاهەنگێک بەدەنگى هونەرمەند (بەرهەم شەمامى) کۆتایی بە ڤیستیڤاڵەکە هات. |
DTI Events >