ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٨/٤/٢٢ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى ڕۆژنامەگەرى کوردى، خوێندکارانى بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردنی پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەگەشتێکى زانستى سەردانى دەزگاى میدیایی کوردساتیان کرد. لەمیانەى سەردانەکەیاندا لەلایەن (م.هەرمن شێرکۆ ) سەرۆک بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن و بەڕێز (هەردى عوسمان) بەڕێوەبەرى بەرهەم هێنانى پرۆگرامەکانى کوردسات بەشێوەیەکى ڕوون ئاماژەى بەو بابەتانەدا کە میدیاکاران کارى لەسەر دەکەن، هەروەها وەرگرتنى کۆمەڵێک زانیارى گرنگ و بینینى بەشەکان و ستۆدیۆکانى و چۆنیەتى کارى پەخش و تەکنیکى بەرنامەکانى ئەو دەزگایە لەلایەن تیمى کوردساتەوە ڕوون کرایەوە بۆ خوێندکاران. دواتر بەبۆنەى یادی ١٢٠ساڵەى ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، خوێندکارانى بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن سەردانى کەمپی کۆلێژى تەکنیکى کارگێڕی و بەشى تەکنیکى میدیایان کرد و بە دەرکردن و بڵاوکردنەوەى رۆژنامەیەک بەناوى (دوکان پرێس) کە لەلایەن مامۆستایان وخوێندکارانى ئەو بەشەوە ئامادەکرا بوو بەشدارییان لەچالاکییەکان کرد. |
DTI Events >