ئەمڕۆ چوار شەممە۲۰۱٨/٥/١٦ بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگا و بەڕێز(نزار قادر) یاریدەدەرى ڕاگر و مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەی کۆتایی خولەکە بوون، کە هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگا ڕێکیخستبوو، خولەکە له ١٨ گروپ لەسەرجەم بەشە زانستییەکان پێكهاتبوو کە به شێوازى دوو شکست (دۆڕان) بەرێوه چوو، لەکۆتایی خولەکە هه ردوو گروپى (كارگێرى بانك/بەیانیان و کارگێڕى کار/ ئێواران ) (قۆناغى دووەم) توانيان خۆيان بگەیەننە كۆتایى خولەکە، ئەمرۆ له كۆتا ياريدا ئەنجامى كۆتایى يارییەكه( كارگێرى بانك / بەیانیان قۆناغى دووەم) بە (٦)گۆڵ بەرامبەر بە (٢) گۆڵ لەبەشی کارگێڕى کار/ ئێواران ) ى بردەوه و توانى پلەی يەکەم و پاڵەوانی خولەکە بەدەست بهێنێت . دواتر لەلایەن ڕاگرى پەیمانگا و یاریدەدەرى ڕاگر و مامۆستایان خەڵات بەسەر هەردوو گروپ دابەش کرا. هەروەها سەرجەم پێداویستیەکانی ئەم خولەش کە خۆی دەبینێتەوە لە(جل و بەرگی یاری، مەدالیا، کاس، تۆپ و شەبەکە) لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکانەوە دابینکراوە، ئامانج لەکردنەوەی ئەم جۆرە خولانە زیاتر ئاشنابوون و ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشییە بۆ خوێندکاران. راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان |
DTI Events >