ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/٦/١١ لەسەر ئەرکى سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، بەڕێز(پ.ی.د.ئالان فەرەیدون) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و بە ئامادەبوونى بەرێز (د.یاسین عبدالرحمن) راگرى پەیمانگا بەوەکالەت و یاریدەدەرى راگرو بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا و بەهاوکارى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان، ئێوارە خوانێک بۆ خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکانى کچان و کورانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ڕێکخرا. ئەم ئێوارە خوانە بەمەبەستى بەربانگ کردنەوە و پیرۆزکردنى مانگى رەمەزانى پیرۆز و ئاوڕدانەوە لەچینێکى گرنگى کۆمەڵگا کە خوێندکارانە بەگشتى و هاوکارى کردنیان بەشێوەیەکى بەردەوام بەتایبەت لەم بارودۆخەى ئێستاى کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، لاى خۆشیانەوە خوێندکاران خۆشحاڵى خۆیان دەربری بۆ ئامادەکردنى ئەو ئێوارە خوانە و زۆر سوپاسى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگاو هەموو ئەو کەس لایەنانە کرد کە دەستى هاوکارییان بۆ خوێندکاران درێژ کردووە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن. ڕاگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >