دواى تەواوبوونى ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) بەسەرکەوتوویی، لەسەر ئەرکى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، بەڕێز(پ.ی.د.ئالان فەرەیدون) و بەهاوکارى راگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەرێز (د.یاسین عبدالرحمن)، ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش گەشتێکى بۆ هاوینەهەوارى (زێوەى وەرتێ) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا ڕێکخست. مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا لای خۆیانەوە سوپاسی سەرۆکى زانکۆیان کرد بۆ ڕێکخستن و دروستکردنى ئەم گەشتە. ڕاگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >