DTI Events‎ > ‎

ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرێکی پەیمانگای تەکنیکی دوکان سازکرا

posted Jul 18, 2017, 12:57 PM by media dti   [ updated Jul 18, 2017, 1:03 PM ]
ئەمڕۆ سێ شەممە، ۱٨ی تەمموزی ۲۰۱۷ مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەری بەڕێز (عبدالرحمان محمد محمد) سازکرا بەهۆی تەواوکردنی خزمەتی وەزیفی (خانەنشین) بوونی بەڕێزیان، دواتر لەلایەن بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگا و سەرجەم مامۆستایانەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێزیان کرد لەپێناو بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و ماندووبونیان لەڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی لەماوەی خزمەتکردنی پەیمانگا لەساڵانی رابردوو بەسەرکەوتویی، هەروەها لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی و دەستپێکی ژیانێکی نوێیان بۆ خواست.
هەربۆیە بە پێویستمان زانی خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی پەیمانگا ئاڕاستەی بەڕێزیان بکەین، لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەڕێز (عبدالرحمان محمد محمد) سوپاسی خۆی ئاراستەی ڕاگر و سەرجەم فەرمانبەران کرد بۆ سازکردنی ئەم مەراسیمە.


هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان













































Comments