DTI Events‎ > ‎

ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن، خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەک مامۆستا لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان

posted Jul 19, 2017, 5:41 AM by media dti   [ updated Jul 19, 2017, 5:54 AM ]
ئەمڕۆ ۱۹ی تەمموزی ۲۰۱۷ ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان، سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراستەی هەریەک لە بەڕێزان (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و (م.هەرمن شێرکۆ و م. ڕزگار حمەڕشید) مامۆستا لە پەیمانگا و هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەن، کە هاوبەش و هاوکار بوون لەڕێکخستنی ۆرک شۆپێک بۆ خوێندکارانی پەیمانگا و ماندووبوونیان بەرز دەنرخێنێت لەسەرخستنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی (هەڵمەتی نیشتیمانی) بۆ ناساندنی پرۆگرامی (سەرکەوتن لە دونیای گۆڕاودا).
ۆرک شۆپەکە لەلایەن ئاسانکاران (بێستون حمەساڵح و عمر علی) پێشکەشکرا، لەو ۆرک شۆپەشدا زیاتر لە (٤٠) کەس بەشدارییان تیادا کرد، بەشداربوان جۆرەکانی سەرکەوتن و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە سەرکەوتنیان پێ ئاشناکرا، دوای کۆتایهاتنی قۆناغەکەش بڕوانامەی بەشداریکردنی قۆناغەکە (کە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیە) بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ١-١-٢٠١٧ەوە هەڵمەتی نیشتمانی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەستیپێکردووە و بڕیارە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ (مانگی ٦ی ٢٠١٧) بەردەوامی هەبێت. هەڵمەتەکەش بۆ دووەم ساڵە بەڕێوەدەچێت لەسەر ئاستی عێراق.
ڕێکخراوەکە بە دروشمی (من سەردەکەوم.. تۆ سەردەکەویت.. هەموومان سەردەکەوین..) بەردەوامن.
* کورتەیەک لەسەر پرۆژەکە:
پرۆژەی هەڵمەتی نیشتمانی - سەرکەوتن لە دونیای گۆڕاودا، بۆ دووەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت. ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بەشدارییان تیادا کرد، لەو ژمارەیە ٣ هەزار بەشداربوویان لە پارێزگاکانی کوردستان بوون. ئەمساڵیش ١٠ هەزار کەس بەشدارییان پێدەکرێت کە سێ هەزاریان لە پارێزگاکانی کوردستان دەبن.
لە قۆناغی دووەمدا بەپێی لێهاتوویی و سیڤی بەشداربووەکان نزیکەی ٢٥٠ بەشداربوو لە هەڵمەتەکەدا دەمێننەوە کە لە مانگی ٦ دا قۆناغی یەکەم کۆتایی دێت و دواتر قۆناغی دووەم بەڕێوە دەچێت و دواتریش قۆناغی سێیەم و قۆناغەکانی تری پرۆژەکە بەردەوام دەبن.

هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان








Comments