DTI Events‎ > ‎

پەیمانگای تەکنیکی دوکان دەست بە دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی( راستەوخۆی )خوێندكاران دەكات

posted Aug 14, 2017, 1:09 PM by media dti   [ updated Aug 14, 2017, 1:48 PM ]
لە ڕۆژى سێ شەممەوە بەروارى ۲۰۱۷/۸/۱٥ وە پەیمانگای تەکنیکی دوکان دەست بە دابەشكردنی فۆڕمی سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆی خوێندكارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى دەكات بۆ سەرجەم بەشە زانستيەكانی پەيمانگا (بەشی کارگێڕی بانکەکان، کارگێڕی کار، ژمێریاری، پەیوەندییە گشتیەکان و بازاڕگەری، سیستمەکانی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەوت) بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری تەواو كراوە و لیژنەی زانستیش لە سەرجەم بەشەکانی پەیمانگا پێک هێنراوە و پێشوازی له خوێندكارانی ئازيز دەكەن.
دواتر لەڕێگەی لێپرسراوی تۆمارگای پەیمانگا و بەشە زانستییەکانەوە، لەكاتی سەردانیكردنى خوێندکاراندا روونكردنەوەی تەواو لەسەر سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆ بە خوێندکاران دەدرێت، هەروەها خوێندكاران دەتوانن بە ویستی خۆیان و بەپێی نمرەكانیان چەند بەشێكی كەم دەستنیشان بكەن كە ئارەزووی دەكەن، وە لە سیستمی زانكۆلایدا بە شێوەیەكی هەڕەمەكی خوێندكاران بەسەر بەشەكاندا دابەش دەكات كە لە سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆدا بەپێی پێویستی بەشەكان دەبێت.

۱- خوێندکار پێویستە ئەم پێداویستیانە لەسەر یەک پەڕە هاوپێچ بکات:
ا-کۆپی (ڕەنگاوڕەنگ) ملەوەنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ۱۲.
ب-کۆپی (ڕەنگاوڕەنگ) ملەوەنی ناسنامەی باری شارستانی (تەسکەرە).
ج-کۆپی (ڕەنگاوڕەنگ) ملەوەنی ژمارەی تاقیکردنەوە.
۲-ئەو خوێندکارانە مافی وەرگرتنی ئەم فۆرمەیان هەیە کە کۆنمرەیان لە(٦۰) زیاترە.
۳-ئەو خوێندکارانەی کە خولی دووەمن و کۆنمرەیان نزیکە لەو دوو کۆنمرەی سەرەوە دەتوانن ئەم فۆرمە وەربگرن لەبەر گۆرانکاری بەسەر نمرەکەیان دادێت.
٤-خوێندکار مافی پڕکردنەوەی زیاتر لەیەک بەشی هەیە، بەمەرجێک تاقیکردنەوەکانیان نەکەوێتە یەک ڕۆژەوە.
ئەو بەشە زانستیانەی کە خوێندکار دەتوانێت فۆرم وەربگرن:
۱-بەشی کارگێڕی بانکەکان.
۲-بەشی کارگێڕی کار.
۳-بەشی ژمێریاری.
٤-پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری.
٥-بەشی سیستەمەکانی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەوت.
تێبینى: 
١- خوێندکار ئەتوانێت سەردانى ڕاگرایەتى پەیمانگا بکات بە مەبەستى وە رگرتنى فۆرمى تایبەت بە سیستمى ڕاستەوخۆ.
٢- ماوەى پێشکەش کردنى فۆرمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ لە بەروارى (١٥/ ٨/ ٢٠١٧) تا بەروارى (١٥/ ٩/ ٢٠١٧) بەردەوام دەبێت.


هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان
Comments