پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران و ئارەزومەندان دەکاتەوە، کە خولێکی فۆتۆگرافی بەناونیشانی (بنچینەکانی فۆتۆگرافی) دەکاتەوە بە سەرپەرشتی بەڕێز راهێنەر و مامۆستا (دەریا سعید) پسپۆر لەبواری بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ و فیلم، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەزانکۆی (Wolver Hampton) ولڤەر هامپتن لە وڵاتی بەریتانیا. خولەکە لەڕۆژانی (یەک شەممە و سێ شەممە)، لەبەرواری (۲۰۱۷/٨/۲۲،۲۰) دەست پێدەکات، خولەکە ئارەزوومەندانەیە و بێ بەرامبەرە، دوو کاتژمێر دەخایەنێت. شوێن/ بینای راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکان. کاتژمێر (۱۰)ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات. هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان |
DTI Events >









