لەپێناو زیاتر ئاشنابوونی ئارەزومەندانی کاری فۆتۆگرافی، پەیمانگای تەکنیکی دوکان خولێکی دوو ڕۆژەی لەبەروارەکانی (۲۰۱۷/٨/۲۲،۲۰) بۆ ئارەزوومەندانی کاری فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی پەیمانگاو ڕاگەیاندنی ناوەندە حکومییەکانی ناوچەکەو کۆمەڵێک فۆتۆگرافەر کردەوە. هەروەها خولەکە بەشێوەی ئارەزوومەندانە و خۆبەخش لەلایەن مامۆستاو راهێنەر (دەریا سعید) پسپۆر لەبواری بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ و فیلم و هەڵگری بروانامەی ماستەر لە زانکۆی(Wolver Hampton) لە بەریتانیا، بەناونیشانی (بنچینەکانی فۆتۆگرافی) ئەنجامدرا. خولەکە لەهۆڵەکانی خوێندنی راگرایەتی پەیمانگا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی ووترایەوە. ئامانج لەکردنەوەی ئەم خولە بۆ شارەزابونە لەبنچینەکانی کاری فۆتۆگرافی بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و ئەکادیمی کە لەئێستادا فۆتۆگرافەران گرنگی پێدەدەن و کاری لەسەر دەکەن. هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان |
DTI Events >