ئاگادارى خوێندکارانى پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکەینەوە، ئەوانەى فۆرمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیان پڕکردۆتەوە لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان، لەبەشە زانستیەکانى (کارگێڕی بانکەکان، کارگێڕی کار، ژمێریارى، پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕکردن، سیستمەکانى کارپێکردن و کۆتنڕۆڵکردنى نەوت)، دەتوانن بەپێی ئەو کاتەى بۆیان دیاری کراوە، تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن بەم شێوەیەى خوارەوە:
١- ناسنامەى بارى شارستانى (تەسکەرە). ٢- کارتى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزە (کە ژمارەى تاقیکردنەوەى تێدایە). ٣- قەڵەم ڕەساس و لاستیک. شوێنى تاقیکردنەوە: هۆڵەکانى خوێندنى بیناى راگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان. بەهیواى سەرکەوتن بۆ هەمووان هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >









