ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی هەردوو لقی (زانستی و وێژەیی) و دەرچوانی ئامادەیی پیشییەکان ئەکەینەوه ئەوانەی خوازیارن درێژە بە خوێندن بدەن لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨)، بۆ خوێندنى ئێواران لەهەر پێنج بەشی زانستی پەیمانگاکەمان. ١- بەشی کارگێڕی کار ٢- بەشی کارگێڕی بانک ٣- بەشی ژمێریاری ٤-بەشی سیستهمەکانی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ کردنی نهوت ٥- بەشی پەیوەندیەگشتییەکان و بەبازاڕکردن مەرجەکانى وەرگرتن لە خوێندنى ئێواران: ١-ئەو خوێندکارانە مافی وەرگرتنیان هەیە کە کۆنمرەیان لە (٥٠) زیاترە. ٢-مەرجى تەمەن نابێتە پێوەر. ٣- کرێی خوێندن بۆ بەشەکانى (بەشی کارگێڕی بانک، کارگێڕی کار، پەیوەندیەگشتییەکان و بەبازاڕکردن ،ژمێریاری ) یەک ملیۆن دینارە جگە لە بەشى (بەشی سیستهمەکانی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ کردنی نهوت) کە یەک ملیۆن و نیوە. ئەتوانن له بەرواری (٢٠١٧/٩/١٨) سه ردانی پەیمانگاکەمان /هۆبەی تۆمارگا بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم. هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >









