سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ٢٠١٧/٩/١٧ لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان تاقیکردنەوەى تیۆرى وەرگرتنى راستەوخۆ لەبەشەکانى (کارگێری بانکەکان، کارگێری کار، ژمێریارى، پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازارکردن) بەسەرکەوتوویی لە هۆڵەکانى خوێندنى راگرایەتى پەیمانگا بەرێوەچوو کە تیایدا زیاتر لە (٤٥٠) خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوەکەیان کرد، ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە بەدەستهێنانى (٣٠%) نمرەى وەرگرتن بوو، جگە لەوەش چاوپێکەوتنێک لەگەڵ خوێندکاراندا لەسەرجەم بەشە زانستییەکان ئەنجامدرا، ئامانجى چاوپێکەووتنەکەش بۆ زیاتر ناسینى ئاستى لێهاتوویی و شێوازى گفتوگۆ کردن و زانیاریی گشتی خوێندکاران بوو. بڕیارە سبەینێ ٢٠١٧/٩/١٨ تاقیکردنەوەى تیۆرى وەرگرتنى راستەوخۆ لەبەشى (سیستمەکانى کارپێکردن و کۆنترۆڵکردنى نەوت) ئەنجام بدرێت، کە زیاتر لە (٢٥٠) خوێندکار بەشدارى تێدا دەکات، بەپێی ئە خشتەیەى کە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیک ئامادەى کردووە. هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >








