لەبەر بەرژەوەندی گشتی و هاوكاريكردنی فەرمانبەران و مامۆستايان، بۆ بەشداری كردن لە پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕيفراندۆمی كوردستان، ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بڕياریدا بەراگەياندنی پشووی فەرمی بۆ ماوەی يەك ڕۆژ سبەينێ (يەك شەممه۲۰۱۷/۹/۲٤) لە پەيمانگاکەمان بۆ فەرمانبەران و مامۆستايان لەسەر بنەمای جياوازی ناوچەی جوگرافی و شوێنی نيشتەجێ بونی فەرمانبەران. هەروەها بڕیاروایە کە ڕۆژی دووشەممە (۲۰۱۷/۹/۲٥) پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت و ئەو ڕۆژەش لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی. د.کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان |
DTI Events >









