DTI Events‎ > ‎

ئاگادارییەک بۆ ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێ یه‌م )ەکان لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان

posted Oct 1, 2017, 2:59 PM by media dti   [ updated Oct 1, 2017, 3:05 PM ]
ئاگاداری ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێ یه‌م )کانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی په‌یمانگای تەکنیکى دوکان ده‌كه‌ین بۆ ده‌رچوانی ساڵی خوێندنی ( ‎٢٠١٤-٢٠١٥)، فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م پێداویستیانه‌ی لای خواره‌وه‌ ببه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى به‌مه‌به‌ستی ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانتان. 

١- كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی / كارتی نیشتیمانی.
٢-كارتی زانیاری .
٣- پشتگیری ئه‌نجومه‌ن .
٤-كۆپی بروانامه‌ یان پشتگیری ده‌رچوون .
٥- به‌ڵێن نامه‌ كه‌ تێیدا نوسرابێت بۆ ماوه‌ ( ٥ ) پێنج ساڵ داوای خوێندن و مۆڵه‌ت گواستنه‌وه‌ نه‌كات .
٦- له‌ هیچ شوێنێك دانه‌مه‌زرابێت .
٧-گه‌ر له‌ هه‌  ر جیگایه‌كی دیكه‌ وه‌رگیرابیت به‌مه‌به‌ستی دریژه‌دان به‌ خوێندن پیوسته‌  سحب ئه‌وراق و سرینه‌وه‌ی ناوی بۆ بکرێت.

هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان
Comments