DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، پرسەنامەیەک ئاراستەى گەلى کورد دەکات

posted Oct 3, 2017, 12:48 PM by media dti   [ updated Oct 4, 2017, 12:17 AM ]

بەناوی راگرايەتی پەيمانگای تەكنيكی دوكانەوە، پرسە و ماتەمينی خۆمان بەهۆی كۆچی دوای سەركردە و رابەری كوردايەتی هەفاڵ مام جەلال بە هەموو لايەك رادەگەيەنين، كۆچی دوای مامی گەورە و شكۆی نەتەوەيمان لە ناخەوە تاساندمانی، لەبەر ئەوەی مام جەلال سەركردەيەكی مێژووی و گەورەی نەتەوەيمان بو، مام جەلال وەكو پێشمەرگەيەك خاوەنی زياتر لە نيو سەدە خەبات و تێكۆشان بوو، لە پێناوی بەديهێنانی خەونی ميلەتەكەمان و گەيشتن بە سەربەخۆی و بونی دەوڵەتێكي ديموكراسی و دادگەر.

مام جەلال تاكە كورد بوو كە توانی بە توانا و خەبات و لێهاتوی خۆی ببێت بە سەرۆك كۆماری عێراقی فيدراڵ، بە بونی بە سەرۆك كۆماريش هەميشە داكۆكيكاری مافەكانی كورد و  گەل و هاوڵاتيانی كوردستان بوو، بۆ ئەو مەبەستەش چەندين جار بە شێوازە دبلۆماسيەكانی خۆی، روبەڕووی نەيارەكانی كورد دەبۆيەوە، زۆرجاريش وەكو سەركردەيەكی بەهێز چۆنی بويستايە نەيارانی كوردی ئاراستە دەكرد، هەر بۆيە هەشت ساڵی سەرۆك كۆماری گەرنتی پاراستنی كوردستان بوو لە نەيارەكانی لە روی ئابوری و سياسی و هەيبەتی حوكمڕانی و پێگە و سەنگی هەرێمی كوردستانەوە،هەر بۆيە دوای نەخۆش كەوتنی چەندین  قەیران و کێشەى سیاسی و ئابوورى لەلایەن نەیارەکانى کوردەوە بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرت.

ئێستاش بە كۆچی دوای مامی سەركردە و مێژوونوس و كاريزما و رۆژنامەنووس، كۆستێكی تری گەورەی نەتەوەیی ڕووی تێكردين، هەر بۆيە بەهۆی ئەم كۆستە گەورەيەوە بە ناوی راگرايەتی پەيمانگای تەكنيكی دوكانەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان  ئاراستەی خۆمان وهەموو لايەك دەكەين.هيوادارين ئەمە دوا ناخۆشی گەل و نەتەوەكەمان بێت.

انا لله وانا الية راجعون

ماڵئاوا سەركردە و سەرۆك - ماڵئاوا شكۆی نەتەوەيەك

د.كاوە رەزا-راگری پەيمانگای تەكنيكی دوكان


Comments