DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، مەراسیمى ماڵئاوایی بۆ ڕابەرى کورد بەڕێز(مام جەلال) ڕێکخست

posted Oct 4, 2017, 10:48 AM by media dti   [ updated Oct 4, 2017, 10:50 AM ]
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى (٢٠١٧/١٠/٤) لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان مەراسیمێکى ماڵئاوایی و ماتەمینى بۆ سەرکردە و کاریزماى کورد و گەورەی نەتەوەکەمان هەڤاڵ (مام جەلال) ڕێکخست، بە ئامادەبوونى یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، لەمەراسیمەکەدا وێرایی ماتەمینى و بە چاوى پڕ فرمێسکەوە، وێنەى سەرۆک مام جەلالیان لەسەر سنگیان دانابوو و  ئاڵای کوردستان بۆ نیوە هێنرایە خوارەوە و هەروەها پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بۆ ماوەى هەفتەیەک ماتەمینى ڕاگەیاند، دوابەدواى مەراسیمى ماتەمینییەکەش فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بە ڕێپێوانێک گەیشتنە کۆمیتەى دوکان بۆ بەشداریکردن لە پرسە و ماتەمینى هەڤاڵ (مام جەلال).
لەخواى گەورە داواکارین کە بەبەهەشتى خۆی شاد بکات.
ماڵئاوا مامى گەورە.... 


هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان










Comments