DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ئاگادارى سەرجەم نووسینگەکانى گواستنەوە دەکات لە پارێزگاى سلێمانى

posted Oct 12, 2017, 10:54 AM by media dti   [ updated Oct 12, 2017, 10:55 AM ]
لەسەر داواى خوێندکارانى پەیمانگاکەمان، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەى ئاگادارییەک بەمەبەستى دابینکردنى (پاص) بۆ خوێندکاران بە چەند مەرجێکى دیاریکراو کە خوێندکاران دایدەنێن لەسەر نووسینگەکان، وە هەر نووسینگەیەک ڕەزامەندبوو لەسەر ئەو مەرجانە پێویستە لەدادگا گرێبەستێک واژۆ بکەن و پابەند بێت بە جێبەجێکردنى مەرجەکان بە پێچەوانەوە تووشى لێپرسینەوەى یاسایی دەبێت.
لەسەر داواى خوێندکارانى پەیمانگاکەمان، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەى ئاگادارییەک بەمەبەستى دابینکردنى (پاص) بۆ خوێندکاران بە چەند مەرجێکى دیاریکراو کە خوێندکاران دایدەنێن لەسەر نووسینگەکان، وە هەر نووسینگەیەک ڕەزامەندبوو لەسەر ئەو مەرجانە پێویستە لەدادگا گرێبەستێک واژۆ بکەن و پابەند بێت بە جێبەجێکردنى مەرجەکان بە پێچەوانەوە تووشى لێپرسینەوەى یاسایی دەبێت. 
مەرجەکان:   
١- پێویستە هەر نووسینگەیەک کە ئامادەیە بۆ هاتووچۆ پێکردنى خوێندکاران مۆڵەتى فەرمى هەبێت لەلایەن سەندیکاى شۆفێرانەوە. 
٢- پەیمانگا نووسراوى پێویست ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ کار ئاسانى خوێندکاران و نووسینگە بەمەبەستى سەلماندنى ئەوەى کە ئەو پاصانە هاتووچۆ بە خوێندکارانى پەیمانگا دەکەن.     ٣- پێویستە سەرجەم پاصەکان مەرجى تووندوتۆڵیان هەبێت بەجۆرێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆوە باوەڕپێکراو بێت.   
٤- بڕی پارەى هاتووچۆکردن بۆ هەر خوێندکارێک نووسینگە و نوێنەرى خوێندکاران لەسەرى ڕێک دەکەون، کە لەکۆتایی مانگدا دەدرێت بە نووسینگە.  
٥- لەهەر مانگێکدا کە ژمارەى ڕۆژەکانى پشوو لە هەفتەیەک زیاتریوو ئەوا دەبێت پارەى سەرجەم ڕۆژەکانى پشوو بۆ خوێندکاران بگێڕدرێتەوە بە پێچەوانەوە کە ڕۆژانى پشوو لەهەفتەیەک کەمتربوو هیچ بڕە پارەیەک بۆ خوێندکار ناگێڕدرێتەوە. 
٦- پێویستە شۆفێر هەڵسوکەوتى لەگەڵ خوێندکاران باش بێت، بە پێچەوانەوە لەکاتى بوونى ڕەفتارى نەشیاو لەگەڵ خوێندکاران ئەوە شۆفێر پارەى ئەو مانگەى نادرێتێ و لەسەر نووسینگە پێویستە لەهەمان ڕۆژدا شۆفێرێکى تر دابین بکات، بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە تاک لایەنە لەلایەن نوێنەرى خوێندکاران هەڵدەوەشێتەوە و داوا دەکرێت لەسەندیکاى شۆفێران نووینگەى ناوبراو بخاتە لیستى ڕەشەوە.       ٧- پێویستە خوێندکار لەنزیکترین شوێن لەماڵى خۆى سەربخرێت و نابێت شۆفێر داواى لێبکات ماوەیەکى زۆر بەپێ ببڕێت بۆ ئەوەى دوور نەکەوێتەوە. 
٨- پێویستە خوێندکاران لە کاتژمێر (٨:٣٠) سەر لەبەیانى بگەیەنرێنە پەیمانگا، هەروەها پاش نیوەڕۆ لەکاتى کۆتایی هاتنى دەوام ئامادەبێت لە پەیمانگا بەمەبەستى بردنەوەى خوێندکاران. 
٩- پێویستە شۆفێران خوێندکارەکان لەگەراجى بەرامبەر پەیمانگا داببەزێنن و سەربخەن وە بە هیچ جۆرێک لەبەردەم پەیمانگا پاصەکان ڕانەگرن بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنى توندى لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. ١٠- هاتووچۆ پێکردنى خوێندکاران لەدەستپێکى ساڵى خوێندنى ‎(٢٠١٧-٢٠١٨) دەبێت تاکۆتایی هاتنى ساڵى خوێندن.     

بۆ ئەم مەبەستەش رۆژى دووشەممە بەروارى (٢٠١٧/١٠/١٦) سەردانى یەکەى یاسایی بکەن لەڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان.

 تێبینى / پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەهیچ جۆرێک بەرپرسیار نابێت لەبەرامبەر نووسینگە و خوێندکاران بەڵکو تەنها هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە لەبەرژەوەندى خوێندکاران.

هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان

Comments