DTI Events‎ > ‎

سازکردنى کۆرێک بۆ خوێندکارانى پۆلی دوانزەی ئامادەیی

posted Oct 31, 2017, 1:29 AM by media dti   [ updated Oct 31, 2017, 1:32 AM ]
پەیمانگاى (Future) بۆ زمانەوانى و خولەکانى بەهێزکردن بە هاوکارى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، هەڵدەستێت بەسازدانى کۆرێک بۆ راهێنەری نێودەوڵەتى لەبوارى پەرەپێدانى مرۆیی بەرێز(دکتۆر بەختیار کمال تاڵەبانى) بەناونیشانى (شێوازى خوێندنى تەندروست بۆ بەدەستهێنانى نمرەى بەرز) بۆ خوێندکارانى ئامادەیی بەگشتى و بەتایبەتى پۆلی دوانزەهەمى ئامادەیی.
ئەو تەوەرە گرنگانەى کە باس دەکرێت لە کۆڕەکە خۆى دەبینێتەوە لە:
١- چۆن بتوانرێت بەباشترین شێوە وانەکان بخوێنرێت؟
٢- لەبیرچوونەوە چییە؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
٣- چۆن بتوانین چارەسەری بێ تاقەتى و ساردبوونەوە بکەین لەکاتى خوێندندا؟
رۆژی هەینى ٢٠١٧/١١/٣ کاتژمێر (٢)ى پاش نیوەڕۆ
شوێن: هۆڵەکانى خوێندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان

Comments