DTI Events‎ > ‎

دەوامى فەرمى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم دەستپێدەکات

posted Nov 19, 2017, 9:57 AM by media dti   [ updated Nov 19, 2017, 11:42 AM ]
دوابەدواى راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوازی سیستەمى ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەئێستادا لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان مامەڵەى خوێندکارانى تازەوەرگیراو لە سەرجەم بەشە زانستییەکانى پەیمانگا کۆتایی پێهاتووە.
راگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، ئاگادارى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم دەکاتەوە کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٠١٧/١١/٢٦) وەک یەکەم رۆژى دەستپێکردنى دەوامى فەرمى خوێندکارانى تازەوەرگیراو دەبێت لە سەرجەم بەشە زانستییەکانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨).
بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خوێندکارانى گشت بەشە زانستییەکانى پەیمانگا ئەکەین کاتژمێر (١٠)ى سەرلەبەیانى لەبەردەم بیناى پەیمانگا ئامادەبن، بۆ ئەوەى لەلایەن ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە وەکو نەریتێکى ساڵانە لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا پێشوازییان لێبکرێ.


چەند وێنەیەکى ساڵى ڕابردوو (٢٠١٦) (پێشوازى کردنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم)/لە ئەرشیفەوە










Comments