DTI Events‎ > ‎

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، وەک نەریتى سێیەم ساڵە بەبەرنامەیەکى جیاواز پێشوازى لەخوێندکارانى قۆناغى یەکەم کرد

posted Nov 27, 2017, 9:23 AM by media dti   [ updated Dec 2, 2017, 2:23 AM ]
ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (٢٠١٧/١١/٢٧) بەئامادەبوونى بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و بەڕێزان یاریدەدەرى ڕاگر و بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنى پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگا، شایستەترین و جوانترین پێشوازى بۆ بەخێرهاتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەهۆڵى کۆنفرانسى پەیمانگا بەڕێوەچوو وەک دەستپێکى قۆناغێکى نوێی خوێندن لە پەیمانگا.
سەرەتاى ڕێورەسمەکەش بە دەقیقەیەک وەستان وەک وەفایەک بۆ گیانى پاکى سەرجەم شەهیدانى کوردستان و دواتر گوێگرتن لەمارشى زانکۆ مەراسیمەکە دەستیپێکرد.
سەرەتا (د.کاوە ڕەزا) بەناوى ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە بەخێرهاتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى کرد و بەئومێدى ئەوەى بتوانن توانا شاراوەکانیان بەگەڕبخەن و ئەو بەشەى تیایدا وەرگیراون ببێتە ماڵى دووەمیان تا بتوانن ئایندەى خۆیان بنیات بنێن و هەوڵى نوێگەرى و زانستخوازى بدەن لە قۆناغەکانى خوێندندا، دواتر ڕۆڵ و گرنگى و ناساندنى زیاترى هەریەک لە بەشە زانستییەکان لەلایەن سەرۆک بەشەکانەوە بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەم خرایەڕوو بەمەبەستى ئاڕاستەکردن و ڕێنماییکردن و هەروەها خۆگونجاندنى خوێندکاران لەگەڵ ژینگەى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگا و شارەزابوونیان بەبەشە زانستیەکان.
ڕاگرى پەیمانگا ئاماژەى بەوەکرد جیاواز لەساڵانى تر لەبرى پێشوازیکردن بەدەنگى نەشیاو (قیقکردن)، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشێوەیەکى زۆر جوان و شایستە، بەگوڵ و شیرینى و چەپڵەڕێزانەوە پێشوازییان لەخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى پەیمانگاکەمان کرد، بەخۆشحاڵیەوە پەیمانگاکەمان وەک نەریتى سێیەم ساڵە بەبەرنامەیەکى جیاواز و بەشێوازێکى شارستانیانە و لەڕێگاى چەند چالاکییەکى جۆراوجۆر جیاواز لەساڵانى ڕابردوو پێشوازى لەخوێندکاران کرد.

هۆبەى ڕاگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان
Comments