لە درێژەی بەرنامەی بنیاتنانی تواناكانی سەركردە و مامۆستا و راهێنەرانی خوێندن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی لە كوردستان و عیراق، رۆژانی(٢٦ -٢٠١٧/١١/٣٠) لە ئوتێل های كریست لە شاری سلێمانی، وۆركشۆپی یەكەمی راهێنان بۆ بەشداربووانی هەر سێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەنجامدرا، كە بەهاوبەشی لەلایەن ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی ( British council ) و یونسكۆوە جێبەجێ دەكرێت و لایەنی دارایی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دابینكراوە. ژمارەیەک لە مامۆستایانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بەشداریی خولەكە بوون، وەك بەشێك لە پێداویستییەكانی فەراهەمكردنی چاكسازیی لە خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی لەناو بەرنامەی بونیاتنانی تواناكان بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی خوێندنی تەكنیكی و راهێنانی پیشەیی و پەروەردەیی ( TVET ). ئامانج لە خولەكە گەشەپێدانی توانای دەستەی وانەوتنەوە و راهێنانە لەناو ناوەندەكانی زانكۆ و پەیمانگە و خوێندنگە پیشەیی و سەنتەرەكانی راهێنانی پیشەیی، بە ئاراستەی جێبەجێكردنی رێگە نوێیەكانی وانە وتنەوە و راهێنان كە لەسەر بنەمای “كردارەكی و جێبەجێكردن” بەڕێوەدەچێت. |
DTI Events >