ئەمڕۆ دوو شەممە بەروارى (٢٠١٧/١٢/١١) بەرێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەهۆڵى کۆنفرانسى پەیمانگا لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا کۆبۆیەوە، ئامانج لەکۆبوونەوەکەش بۆ زیاتر گرنگى دان بە ئیش و کارەکانى پەیمانگا و بەرز نرخاندنى هەوڵ و ماندووبوونى مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا بۆ زیاتر خزمەتکردن و بەرەو پێش بردنى پرۆسەى زانست لە پەیمانگا لەڕێگەى ئەو کارو چالاکیانەى کە بەهەوڵ و کۆششى راگرى پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا توانراوە لەماوەى ئەو دوو ساڵەدا ئەنجام بدرێت، وەک (کردنەوەى دوو بەشى زانستى نوێ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) وەک بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و سیستمەکانى کۆنترۆڵکردنى نەوت، بە ئەلکترۆنیکردنى کتێبخانەى پەیمانگا، دانانى کامێراى چاودێری بۆ بەشەزانستییەکان، دروستکردنى تاقیگە، دروستکردنى سایت و پەیجى پەیمانگا بۆ ئاگاداربوون لەکار وچالاکییەکانى پەیمانگا، کردنەوەى خول و سازکردنى چەندین کۆڕ و سیمینارو ۆرک شۆپ، هاوکاریکردنى خوێندکاران و دابین کردنى چەندین کەل و پەل و پێداویستى بەشە ناوخۆییەکان و ........هتد)، دواتر چەندین پرسیار و تێبینى لەسەرچەند بابەتێک لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە ئاراستەى ڕاگر و لێپرسراوى هۆبەکان کراو وەڵام درانەوە. هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >








