دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەنجومەنی زانکۆ و ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بڕیارماندا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ڕۆژی سێ شەممە (۲۰۱۷/۱۲/۱۹) بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە هاتۆتە ئاراوە، پەرۆشیمان بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگاکەمان لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری خوێندکاران و مامۆستایانمان لەدەرەوەی سەنتەری قەزای دوکان هاتووچۆ دەکەن. هەروەها تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی قۆناغی دووەمی خوێندنی(بەیانیان +ئێواران ) دوادەخرێت بۆ دوای پشووی سەری ساڵ. د.کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان |
DTI Events >