DTI Events‎ > ‎

پەیامی ڕاگری پەیمانگا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی ٢٠١٨

posted Dec 30, 2017, 11:13 AM by media dti   [ updated Dec 30, 2017, 11:16 AM ]
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی تازەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگاکەمان دەکەین، هیوادارین ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان و گەرانەوەی خێر و خۆشی و ئاسوودەی بێت بۆ گەلی کوردستان . وە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆهاندانی زیاتری خوێندکاران بۆبەدەست هێنانی نمرەی بەرز و بەگەرخستنی توانا شاراوەکانیان لە پەیمانگاکەمان ، هەروەها ئومێدەوارین سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگاکەمان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و دڵخۆشی بەسەر بەرن.
                                                                                         لەگەڵ ڕێزدا.....
          د.کاوە رەزا 
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان

Comments