لە درێژەى کاروچالاکییەکانى یەکەى وەرزشى پەیمانگا، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٨/١/١٠)بەمەبەستى یارییەکى دۆستانە فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بوونە میوانى زانکۆى ڕاپەڕین. یاریەکە لە یاریگاى تایبەت بە زانکۆى ڕاپەرین (یاریگاى بچووک) یارییەکى دۆستانەى تۆپی پێی فوتساڵى لەنێوان فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و مامۆستایانى زانکۆى راپەرین بەڕێوەچوو، دواى یارییەکى خۆش و ئاست بەرز سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامى یەکسان بوون بەچوار گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات. |
DTI Events >