DTI Events‎ > ‎

دەوامى فەرمى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى ئێواران دەستپێدەکات

posted Jan 14, 2018, 10:12 AM by media dti   [ updated Jan 14, 2018, 11:20 AM ]
دوابەدواى راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران بۆ خوێندنى ئێواران لەزانکۆ و پەیمانگاکان، راگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ئاگادارى خوێندکارانى قۆناغی یەکەمى خوێندنى ئێواران دەکاتەوە رۆژى یەکشەممە (٢٠١٨/١/٢١) وەک یەکەم ڕۆژى دەستپێکردنى دەوامى فەرمى خوێندکارانى تازەوەرگیراو دەبێت لەسەرجەم بەشە زانستییەکانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان  بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨).
بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خوێندکارانى گشت بەشە زانستییەکانى پەیمانگا ئەکەین کاتژمێر (٣)ى دوانیوەڕۆ لەکەمپی سەرەوەى پەیمانگا  ئامادەبن، بۆ ئەوەى لەلایەن ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە وەکو نەریتێکى ساڵانە لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا بەچەند چالاکییەک پێشوازییان لێبکرێ.


هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان 
Comments