DTI Events‎ > ‎

ئاگادارییەک سەبارەت بەو خوێندکارانەى تازە ناویان هاتۆتەوە لەخوێندنى ئێواران

posted Jan 14, 2018, 11:06 AM by media dti   [ updated Jan 14, 2018, 12:15 PM ]
ئاگادارى  ئەو خوێندکارانە دەکەین کە لە پەیمانگاکەمان بۆ خوێندنی ئێواران (وەجبەى دووەم) تازە ناویان هاتۆتەوە لەسبەینێوە دووشەممە(٢٠١٨/١/١٥ )تۆمارکردنیان بۆ دەکرێت تا رۆژی چوارشەممە وە لەوماوەیەدا رۆژانە تا کاتژمێر (٤)ى ئێوارە تۆمارکردنیان بۆ دەکرێت دوای ئەو ماوەیە مافی وەرگرتنی نامێنێت. 

بۆ ئەو مەبەستەش خوێندکار پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەل خۆیدا بهێنێت :

پێویستیەکان بۆ تۆمارگا:
١- وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی و کارتی زانیاری و رەگەزنامەکەی لەسەر یەک پەرەکۆپی بکرێت.
٢- کارتی نیشتیمانی گەر هەبێت لەبری جنسیە و تەسکەرە کۆپی دەکرێت.
٣- پشکنینی چاو.
٤- پشکنینی خوێن.
٥- فۆرمی خۆراک.
٦- دوو وێنەی کەسی رەنگاورەنگ.
٧- بروانامەی پۆلی ١٢ دوای راستاندن (تصديق) لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردە. 
٨- هەرخوێندکارێک پێویستە نیوەی کرێی خوێندنەکەی بدات لەگەل تۆمارکردنەکەیدا.

پێویستیەکانی کەفیل:
١- تەسکەرە و جنسیە و کارتی زانیاری خوێندکار لەسەر یەک پەرە بە رەنگاورەنگ کۆپی بکرێت.
٢- تەسکەرە و جنسیە و کارتی زانیاری ئەو کەسەی دەبێت بە کەفیل.
٣- پێویستە کەفیل و خوێندکار هەردوکیان ئامادەبن.
٤- پێویستە کەفیل پشتگیری بە موچەوە لە فەرمانگەکەی بهێنێت.

٥- فەرمانبەری ئاسایی یاخود پێشمەرگە یاخود پۆلیس دەتوانن ببنە کەفیل.



هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکە دوکان






Comments