لەپێناو زیاتر خزمەت کردن بە خوێندکاران و بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی دارایی و هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەمرۆ سێ شەممە۲۰۱۷/٦/٦ لەسەر ئەرکی رێکخراوی (گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO) و بەهەماهەنگی بەرێز (د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و یاریدەدەری راگر و لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگاکەمان و هاوکات بە هاوکاری بەڕێز (شاهۆ عوسمان) قایمقامی قەزای دوکان و بەرێز(مفەوەز جمال) لە ئاسایشی دوکان، هەستان بە دابینکردنی بڕێک خۆراک بۆ زیاتر لە (٢٥٠) خوێندکار لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی پەیمانگاکەمان. هەروەها ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتCDO بەڵێنیان دا کەبەردەوام بن لەهاوکاری کردنی خوێندکارانی پەیمانگاکەمان، جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەم ڕێکخراوە (۱۰)چالاکی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان دەست پێکردووە بۆ هاوکاری و پشتگیری لە(هێزەکانی پێشمەرگە و خوێندکاران و خەڵکی خانەخوێ) لە شارەکانی (سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە وگەرمیان). هۆبەی راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ![]() |
DTI Events >