ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٧/٦/١٢ بە ئامادەبوونى بەرێز (د.کاوە ڕەزا) راگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و یاریدەدەرى راگرو بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا، ئێوارە خوانێک بۆ خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکانى کچان و کورانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ڕێکخرا. ئەم ئێوارە خوانە بەمەبەستى بەربانگ کردنەوە و پیرۆزکردنى مانگى رەمەزانى پیرۆز و ئاوڕدانەوە لەچینێکى گرنگى کۆمەڵگا کە خوێندکارانە بەگشتى و هاوکارى کردنیان بەشێوەیەکى بەردەوام بەتایبەت لەم بارودۆخەى ئێستاى کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها بەرێز (د.کاوە ڕەزا) راگرى پەیمانگا، زۆر سوپاسى مامۆستایان و فەرمانبەرانى کرد کە ماندووبوون لە ئامادەکردن و رێکخستنى ئەو ئێوارە خوانە، لاى خۆشیانەوە خوێندکاران خۆشحاڵى خۆیان دەربری بۆ ئامادەکردنى ئەو ئێوارە خوانە و زۆر سوپاسى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگاو هەموو ئەو کەس لایەنانە کرد کە دەستى هاوکارییان بۆ خوێندکاران درێژ کردووە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن. هەروەها بەناوى راگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە زۆر سوپاسی بەڕێزان (د.سۆران) جێگرى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بۆ کاروبارى زانستى و سەنتەرى هەلى کارى زانکۆ (CDC) دەکەین کە توانیان لەرێگەى خێرخوازێکەوە بەشێک لە ئەرکى ماددى ئەم ئێوارە خوانە لە ئەستۆ بگرن. هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >