ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱۷/٥/۲۳ لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگاکەمان، ۆرک شۆپێک سازکرا بۆ بەڕێز(م.هەرمن شێرکۆ نەسرەدین) لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگا و (هەڵگری بروانامەی ماستەر لە راگەیاندن) لەژێر ناونیشانی (زانیاری سەبارەت بە وێب سایتی پەیمانگا و چۆنیەتی کاراکردنەوەی)، بەئامادەبوونی بەڕێزان(د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگا و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەش و فەرمانبەران و لێپرسراوی هۆبە و یەکە کارگێرییەکانی پەیمانگا، ئامانج لەم ۆرک شۆپە بۆ کاراکردنەوەی وێب سایتی پەیمانگایە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە زانستی و هۆبە و یەکە کارگێریەکان، تا بتوانرێت ئاگاداری سەرجەم کاروچالاکییە جۆراوجۆرەکانی پەیمانگاکەمان بن، بۆ زیاتر خزمەت کردن بەمامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگاکەمان. لەکۆتایی ۆرک شۆپەکەدا بەرێز راگری پەیمانگا جەختی کردەوە لە گرنگی بابەتەکە لەسەر ئاستی زانکۆ و بەرزکردنەوەی ڕانکی زانکۆ. هۆبەی راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان |
DTI Events >